ھەموو فەرمانبەران وەڵامی خۆیان لێرە وەردەگرن کە چی لە دەرماڵەکانیان دەکرێت (فەرمانبەرێک تاگ بکە)
بۆ نمونە : پۆلیسی ھاتوچۆ
•پۆلیس ھەیە لە گەرما لەسەرما لە سەر شەقامە
•پۆلیس ھەیە لە فەرمانگەیە لە پشت لاپتۆپ ئیشەکەی دەکات
•پۆلیس ھەیە تەنھا شۆفێری ئەفسەرە
•ئەمانە ھەرسێکیان یەک جۆرە دەرماڵە وەردەگرن کە پێی دەلێن دەرماڵەی ئیشەکەیان(وەزیفەکەیان) کە ئەمەش نادادپەروەری زۆری تێدایە کە ئەوەی لەسەر شەقام زۆر ماندو دەبێت ئەوانەی تر زۆر کەمتر ماندو دەبن وەکو یەک دەرماڵە وەردەگرن جا بەپێی پرۆژەی چاکسازی بێت ئەم دەرماڵەیە ڕێکدەخرێت پۆلیسی سەر شەقام دەرماڵەکەی ھەروەک خۆی دەمێنێتەوە بەڵام ئەوانی تر ئەو دەرماڵەیەیان لێ دەبڕدرێت
•بۆ ھەموو فەرمانگەکانی تری حکومی بەم شێوەیە دەبێت ھەریەک بەپێی ئیشەکەی دەرماڵە وەردەگرێت نەک کەسێک ماندو بێت ئیشی زۆر بکات دەرماڵەکەی وەکو ئەو کەسە بێت کە ئیشەکەی زۆر کەمترە
•ھەروەھا ھەندێک فەرمانبەر ھەیە دەرماڵەکەی زۆر زۆرە ئەو دەرماڵانەش ڕێک دەخرێت بۆ نمونە (زانکۆ ، زۆری تر )
•دەرماڵەی سەرەکی ھیچیان نابردڕێت وەکو دەرماڵەی (بڕوانامە ، ژن ، مناڵ ، خزمەت )
پێویست ناکات لایەنەکانی تر موزایدە لەسەر حکومەت بکەن بڵێن چاکسازی لەسەر حسابی فەرمانبەری ئاسایی دەکرێت چونکە ئامانجی سەرەکی لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی گەڕانەوەی دادپەروەری یە ھەر کەسێک مافی خۆی وەربگرێت جیاوازی لەنێوان کەمترین موچە و زۆرترین موچە بەڕێژەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە ،پرۆژەی چاکسازی گەورەترین ھەنگاوی مێژوویی بوو حکومەت بڕیارێکی بوێرانەی دا لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی یەکەم پرۆژەیە لەبەرژەوەندی ھەمو خەڵکی کوردستان بێت و لە زەرەری موچە بەرزەکان بێت .
دەست خۆش بابەتیکى جوانە
Adnan
29-05-2021