Kurdistan Press - ئەوانەی شینیان بۆ داھاتی بەصرا دەکرد زمانیان قوت داوە بەرامبەر حاکمی سلێمانی ئەوانەی شینیان بۆ داھاتی بەصرا دەکرد زمانیان قوت داوە بەرامبەر حاکمی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوانەی شینیان بۆ داھاتی بەصرا دەکرد زمانیان قوت داوە بەرامبەر حاکمی سلێمانی

سەری زمان و بنی زمانی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی لەبەغدا کە مەیلیان ھەیە بۆ ھاوسەرۆکی یەکێتی وتیان لە ڕێکەوتنی ھەرێم و بەغدا خەتای ھەولێرە کە پابەندی ڕێکەوتنەکە نابێت، ھەولێر دەیەوێت ھیچ تەسلیم نەکات و بەغدا پارەی بەلاشی بۆ بنێرێت. 
ھەتا لەسەردەمی عادل عبدلمھدی ئالا تاڵەبانی کە ڕەچەڵەکی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەسەدی وتی دڵمان ژان دەکات کە سەرۆک وەزیران پارەی بەلاش بۆ ھەرێم دەنێرێت. پەرلەمانتارەکانی حیزبەکەیان چی بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ نزیکی ئەوانن وتیان سەرۆک وەزیران دەبێت بێتە پەرلەمانی عێراق کە بۆچی پارەی بەلاش بۆ ھەرێم دەنێرێت! ھاوسەرۆکی یەکێتی چەند جار تەئکیدی دەکردەوە کە کاتی ختوکەدانی ھەستی نەتەوەیی نیە کاتی دابەشکردنی موچەیە! ھەمویان کۆک بون لەسەر ئەوەی کە نابێت پارەی بەصرا و شارەکانی تری عێراق بۆ ھەرێم بنێرێت کە بەناڕاستەوخۆ ئامانجیان ئەوەبوو ھەرێم تەسلیم نابێت ھەتا تەسلیم نەبێت نابێت پارەی بۆ بنێرێت. 

کەچی ھەر ئەوانەی شینیان بۆ داھاتی بەصرا دەکرد کە پارەی بەلاش بۆھەرێم دەنێرن مات و بێدەنگن و زمانیان قوت داوە بەرامبەر داھات و حاکمی سلێمانی! یەکجار نەمان بینی بڵێن با سلێمانی داھاتەکەی تەسلیمی حکومەتی ھەرێم بکات بۆ ئەوەی لێبڕینی موچە نەمێنێت، کە بە قسە کەس ھێندەی ئەوان لە خەمی موچەدا نین بەڵام تەنھا قسەکەرێکی باشی بێ کردارن، گەر پارتی وەکو ئەوان بیربکاتەوە ئەڵێت ئێمەش ئامادەنین پارەی بەلاش بە سلێمانی بدەین لەسەر حسابی دھوک و ھەولێر بەڵام پارتی خۆی بەخاوەنی ھەموو کورد و کوردستانیان ئەزانێت بە ئەوانەی پارتیش نین، ھەتا بەئەوانەی کە دەمیان پڕە لەجنێویش بەرامبەر پارتی و ڕقی دونیایان لەپارتیە ! 

مەسرور بارزانی توانی بۆ یەکەم جار بەبێ بەغدا بەتەنھا پازدە لەسەدی داھاتی سلێمانی موچەی مانگانە جێگیر بکات لەسەر حسابی داھاتی ھەولێر و دھوک. پەیامێکی ڕونی ھەبوو کە ھەرگیز تەسلیم نابین بەڵکو ڕێک دەکەوین و سازش لەسەر ھیچ مافێکی خەڵکی کوردستان ناکەین، دوای ئەوەی بۆماوەی پێنج مانگ حکومەتی ھەرێم موچەی فەرمانبەرانی ھەر سی ڕۆژ جارێک دابەش کرد لەسەروی ھەموو قەیرانەکانیش زۆرترین پرۆژەی لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بۆخەڵکیش دەرکەوت ئەگەر سلێمانی ھەر کەمێکی تر داھات تەسلیم بکات لێبڕینی موچەش نامێنێت. 
جا حاکمەکانی سلێمانی بێ ھیوا بون لەوەی ھەرێم تەسلیم نابێت و لێبڕینی موچەش خۆیان ھۆکارن، لەلایەک موزایدەیان دەکرد وتیان نابێت لێبڕینی موچە بەردەوام بێت لەلایەکی تر پیلانیان دانا کە ئەو پازدە لەسەدەش کەم بکەنەوە تەنھا حەوت بۆ ھەشت لەسەدی داھات تەسلیم بکەن بۆ ئەوەی حکومەت نەتوانێت وەکو ھەمو مانگەکانی تر سی ڕۆژ جارێک موچە دابەش بکات و لێبڕینیش زیاتر بکات. 

لەڕاستی ئەوان قەد نایانەوێت کێشەی موچە کۆتایی بێت، بە دەستی ئەوان بێت لێبڕینی موچە زۆر زیاتر دەکەن، لەجیاتی سی ڕۆژ جارێک پەنجا ڕۆژ جارێک موچە دابەش دەکەن، چونکە ھەرچەند کێشەی موچە نەبێت ئەوان ناتوانن موزایدە بکەن و ئەوکاتیش حکومەت سەرکەوتو دەبێت بەڵام ئەوان نایانەوێت حکومەت سەرکەوتوو بێت نایانەوێت فەوزا کۆتای بێت بۆ ئەوەی بتوانن موزایدەی خۆیان بکەن، چونکە تەنھا قسەکەری باشی بێ کردارن گەر فەوزا و موزایدە نەبێت کۆتایی تەمەنی سیاسەتی ئەوانە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه