ھەرچی وڵاتانی دراوسێی ھەرێمی کوردستانە بەتایبەتی تورکیا و ئێران نایانەوێت ھەرێمی کوردستان ئاسایشی خۆراک دابین بکات، ئەوان تەنھا لەمەترسی زیانی بازرگانی و ئابوری ناترسن کە زیاتر لە پێداویستی خۆراکی ڕۆژانەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەم دوو وڵاتەیە بەڵکو مەترسیەکە لەوەیە کەسبەیی ئەوانە بیانەوێت فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، یەکێک لەکارتەکانیان ئەوەبوو کە دەروازەکان بگرن ھەڕشە لەبرسیکردنی خەڵکی کوردستان بکەن.
لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئێران ھەر زوو دەرگا سنوریەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان داخست و ھەڕەشەی کرد.
لەتورکیاش ئەردوغان ئاراستەی قسەکانی کردە ئەنجامدەرانی ڕیفراندۆمی کوردستان وتی ئێوە ھیچ لەسیاسەت نازانن( کەلای ئەوان سیاسەت دەبێت ھەر ژێر دەستی ئەوان بن ئەجێندای ئەوان جێبەجێ بکەن نەک ببن بەخاوەن ئەجێندای خۆیان، ھەنگاو بەرەو سەربەخۆی بنێن) دواتر وتی ئێمە ھەر سبەی دەرگای خۆمان لەسەر ئێوە دابخەین دەمرن لەبرسا، خۆیان ھەرگیز نیەتی ئەوەیان نیە دەرگا لەسەر ھەرێمی کوردستان دابخەن چونکە ئەوان زیاتر سودمەندن بەڵام ھەمیشە ئەم کارتە وەکو فشار بەکارئەھێنن بۆ ئەوەی کورد ھەر چاو ترساو بێت لەبەرژەوەندی ئەوان لانەدەت، نەبێت بەخۆی ھەر ئەم و ئەوی تربێت.
ئاسایشی خۆراک گرنگترین بنەمای ژیانکردنی خەڵکی ھەر وڵاتێکە، ھەر حکومەتێک بتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ وڵات زامن بکات قەیرانەکانی لەسەر کەم دەبێتەوە، بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان ئاسایشی خۆراک زۆر زەرور و پێویستە، کە لەناوچەیەکە و لەنێوان چوار وڵاتە کەبەبیانوی ھەر شتێک بێت دەیانەوێت قەیرانەکان لەسەر کوردستان سەختر بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە سەرەتای دروستکردنی کابینەی نۆیەم بەڵێنی دا کە کوردستان بکەوێتە سەرپێی خۆی وپێویستی بە ھاوردەکردنی ھیچ شتێک نەبێت، لە ئەولەویەتی کارەکانی جەنابیان ژێر خانێکی ئابوری بەھێز لەکوردستان دروست بکات، ھەرچەندە قەیرانی سیاسی و ئابوری لەدوو ساڵی تەمەنی زۆر سەختربون بەربەستی زۆریان ھەم لەناوخۆ ھەم لەدەرەوە بۆیان دروست کرد بەڵام ھیچ بەربەستێک وای نەکرد دەست ھەڵگرێت لەسەر ئامانجەکانی بۆ بەرژەوەندی گشتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
بۆ ئەوەی ژێرخانی ئابوری ھەرێم بەھێز بکات، دەستی بەچاکسازی کرد کە بەچاکسازیەکان توانی داھاتی ناوخۆ زیاد بکات، موچەی مانگانەی بەبێ بەغدا جێگیرکرد، ھەرچەندە ھێشتا زۆر ھەنگاوی تر ماون لەچاکسازی، کاریش لەسەر ئەوە دەکات سەرچاوەی داھات فرەچەشن بکات نەک تەنھا پشت بەنەوت ببەستێت، بەڵکو کاردەکات بۆپەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کەرتی بازرگانی و کەرتی کشتوکاڵ، لەماوەیەکی کەمدا توانی زۆربەی کارەکانی پرۆژەی سایلۆی ھەولێر تەواوبکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، ئەمڕۆش بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆی لەسلێمانی دانا، لەداھاتوش لەدھوکیش دای دەنێت.
لەماوەی داھاتوودا بازاری ھەرێم بەم ھەنگاوانەی حکومەت دەبوژێتەوە، بەھەزاران ھەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێت و جوتیارانیش سودمەند دەبن، بۆ یەکەم جار ھەرێمی کوردستان دەبێتە بەرھەم ھێنەر وچاوی لەسەر خۆی ئەبێت بۆدابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە نەک خەڵکی تر.
مەسرور بارزانی بەکردەوە و ھەنگاوەکانی دەوڵەتداری ھەرێمی خستە پێش بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی، بەناڕاستەخۆ دەیەوێت بەچوار دەوری ھەرێمی کوردستان بڵێت ئیدی ھەرێمی کوردستان پشت بەخۆی دەبەستێت ئەوکارتەی ئێوە ھەڕەشەی پێ دەکەن لە خەڵکی کوردستان لەماوەیەکی نزیک لەدەستی ئێوە دەری دەھێنم ئاسایشی خۆراک دابین دەکەم، ئەمە سەرەتای ھەنگاوەکانی داھاتوی بەڕێوبردنی وڵات دەبێت.
وەڵام بدەوه