ئەوانە کێشەیان لەگەڵ ھیچ سیستەمێک نیە، بەڵکو کێشەیان لەگەڵ بون و دەسەڵاتداری پارتی یە، پێیان هەزم ناکرێت کە زۆرینەی کوردستان پارتی یە. پارتی دەسەڵاتدار نەبێت سیستەمی حوکمڕانی ھەرێم دیموکراسی و پەرلەمانی بێت یان دیکتاتۆری بێت یان سەرۆکایەتی بێت یان سەربازی بێت یان عەلمانی بێت یان ئیسلامی بێت ھیچ کێشەیان نیە بەڵام مادەم پارتی دەسەڵاتدارە ھیچ سیستەمێک و حوکمڕانیەک پەسەند ناکەن و لەگەڵی نابن. ئەگەر باشترین پێشکەوتوترین سیستەمی وڵاتانی جیھانیش بێت.
ئەوانەی ئێستا دژی نوسینەوە وپەسەندکردنی دەستورن پێیان وایە پەسەندکردنی دەستور لەبەرژەوەندی پارتی یە، ھەر ئەوانە بون کاتێک ھەرێمی کوردستان لەسەروبەندی ڕیفراندۆم بوو پێیان وابوو کە دیموکراسی و بەھێزکردنی پەرلەمان لەسەروبەندی دەوڵەتە و فەرزترە. ئێستاش بەھەبونی دەستور سیستەمی حوکمڕانی ھەرێم دەبێتە دیموکراسی وبەھێزکردنی پەرلەمان، کەکاتی خۆی ئەوان داوایان دەکرد بەڵام چونکە ئێستا ئەو ھێزە نین لەپەرلەمان و پارتی زۆرینەیە و خەڵکی کوردستان زیاتر لەگەڵ پارتین دژی دەوەستن!
ئەوانە دەیانەوێت ھەر فەوزا دروست بکەن، چونکە لەفەوزادا دەتوانن زیاتر دژایەتی پارتی بکەن، بەرھەمی ئەوان ھەتا ئێستا تەنھا پارتی خراپە و دژایەتی پارتی دەکەین! جا پێیان وایە گەر لە پرسێک لەگەڵ پارتیبن چەند لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت ئەو کەمە لایەنگرانەی لەدەوریان ماون سزایان ئەدەن ئیتر دەنگیان پێ نادەن! جاھەتا پێیان دەکرێت و ھەرچەندیش زیاتر نزیکی دەنگ دان بینەوە ئەوان زیاتر دەمیان دەکەنەوە بە قسەی توند دژایەتی پارتی دەکەن.
ھەروەک چۆن زۆربەی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لەھەردوو حیزبی کۆماری و دیموکراتی زیاتر لەخەمی دەنگدەرانی خۆیانن نەک بەرژەوەندی گشتی، پێیان وایە ئەگەر پرۆژەیەک چەند لەبەرژەوەندی گشتی بێت بەڵام لەترسی ئەوەی دەنگ دەرانی خۆیان لەدەست نەدەن و جاری داھاتوش ھەر دەنگیان پێ بدەن مادەم پرۆژەکە لەپێشنیاری حیزبی دژبەرە دژی دەوەستن دەنگی پێ نادەن، دەسەڵاتی خۆیان زیاتر بۆ دژی
یەکتر بەکار ئەھێنن نەک بۆ بەرژوەندی گشتی. بەڵام زۆبەیان لەسەر پرسی نیشتیمانی یەک دەنگن.
نوسینەوەی دەستور پەیوەندی بەتاک بەتاکی ئەم وڵاتە ھەیە، ئیدی دەستوری دەبێتە ئەڵتەرناتیڤی ھەر کێشەیەک محاسەبەی ھەر شتێک دەکات کەئەوان ئێستا فەوزای تێدا دروست دەکەن.
بەپەسەندکردنی دەستور مافی ھەموو پێکھاتەکان و ئاین و ئاینزاکان پارێزراو دەبێت، فەوزای سیاسی وموزایدەی حیزبی نامێنێتەوە بەڵام ئەوانە نایانەوێت ئەم فەوزایە کۆتایی بێت، ھێشتا دەیانەوێت حاکمی شار وکورسی پەرلەمان لەسەر حسابی پارتی خراپە و بێ بەرھەمی خۆیان بەدەست بھێنن ئەگەر فەوزا نەمێنێتەوە پێیان وایە کۆتایی ئەوانە. خۆ پارتی دەتوانێت بەزۆرینە تێی پەڕێنێت کەوەکو ئەوان لە ساڵی 2015 ھەر چاوەرێی 50+1بون بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بکەن کەئەوکات ھەرێم لەژێر ھەڕەشەکانی داعشیش بوو بەڵام پارتی دەوڵەتداری دەکات قەد خۆی ناسەپێنێت دەیەوێت بە گفتۆگۆ و لێک تێگەیشتنی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان باشترین دەستور کە لەبەرژەوەندی ھەموو خەڵکی کوردستان بێت پەسەندی بکات.
وەڵام بدەوه