KurdistanPress...

CLOSE

گەلی فلسطین و حیزبە کوردیەکان

قوربانیدانی گەلی فلسطین جێگای ڕێزە، بەسەربەخۆی نەبێت بەھیچ شتێکی تر قەڕەبو ناکرێتەوە، ئەوەی خەڵکی فڵسطین دەیکات بێ وێنەبووە، ڕۆژانە مناڵەکانیان لەپێش چاویان دەمرن، باڵەخانەکان بەسەریان دێتە خوارەوە گیانیان لەگەڵ خاکیان تێکەڵ بوە، ھەمو نیعمەتەکانی ئسرائیل ڕەتدەکەنەوە، گەر ئسرائیل بەھەشتی سەر زەویان بۆ دروست بکەن ئەوان ئیسرائیل ھەر بە داگیرکار دەزانن دانی پێ نانێن. 
خەڵکی فلسطین نە داوای سیستەمی دیموکراسی لە ئسرائیل دەکەن نە داوای بودجە دەکەن نەداوای ھیچ پارەیەک دەکەن، بەڵکو داوای دەرکرنی ئیسرائیل و سەربەخۆیی فلسطین دەکەن. ئەوان دەزانن ھەرچەند ھەموو مافەکانیان بۆ دابین بکرێت کە دەوڵەتیان نەبوو ژێر دەستن لەناو دەوڵەتی ئەوان دا.

ئیسرائیل دەتوانێ فلسطینیەکان کۆمەڵکوژ بکات، ئابلوقەیان لەسەر دابنێ، برسیان بکەن، قڕیان بکەن، لەھەموو شەڕو و تەحەدایەک دا دەتوانن سەربکەون لەسەر فلسطین بەڵام ھەتا ئێستا لەشەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵکی فلسطین سەرکەوتوو نەبونە و سەرکوتوش نابن، چونکە خەڵکی فڵسطین ئامادەن ھەمویان بمرن لەبرسا بەڵام نامرن لەترسا خاکی ئەوان لەگەڵ خوێنیان تێکەڵ بووە دەستبەرداری نابن. 
فلسطینەکان دەزانن ئەگەر دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان ھەبوو ھەموو کێشەکانی تر ئاسانن، ھەر سیستەمێک بیانەوێت دەتوانن بیکەنە سیستەمی وڵات، جا چی سیستەمی پەرلەمانی بێت یان دیموکراسی بێت یان ئیسلامی بێت یان ھەر سیستەمێکی تریان بوێت، مادەم دەوڵەتیان بەدەست ھێناوە ئیرادەیان زیندووە ھەموو کارێکی تر لەناو دەوڵەتی خۆیان ئاسانە. 

بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی خۆمان بۆ ھەر کەموکورتیەک و عەیبەیەکی خۆیان پەنجەی تۆمەت بۆ ڕیفراندۆم درێژدەکەن، جارێک ڕیفراندۆم بەشوم ناودەبەن، جارێکیش بە قومار ناوی دەبەن، وەکو ئەڵێن دار ھەڵگرە سەگی ھار دیارە، ئەمانەش بۆ ھەر کەتن و عەیبەیەکی خۆیان بەشانازیەوە بووە بە قسەی سەر زمانیان کە ڕیفراندۆم شوم و قومار و شکست خواردووە و بەرەی ڕیفراندۆمچی بەعەیبە دەزانن! 
ھەرچەندە لەکوردستان کەموکورتی ھەبووە و زۆریشن، کە ھەندێکیان حکومەتی کوردی و ھەموو حیزبەکان کەھەریەکیان بەپێی قەبارەی خۆی لێی بەرپرسیارە، بەڵام زۆربەیان بێ دەوڵەتی و وڵاتانی داگیرکار وچواردەور ھۆکارن، سەروەری یاسا و سیستەمی دیموکراسی و پەرلەمانی زۆر ئاسانن گەر دەوڵەتت ھەبێت بەڵام گەر دەوڵەتت نەبوو ھیچ سیستەمێک وھیچ شتێک مانای نابێت وسەرناگرێت بەھۆی دەستێوەردانی ناحەزان و نەبونی ھیچ دەستورێکی ڕەھا کەلە ھەموو پرسێک دا بڕیار دەر وسەروەر بێت.

ئەوانەی باسی موچە موچەیانە، تەئکید لەوە دەکەنەوە کەکاتی ختوکەدان و بەیت بالۆرەی ھەستی نەتەوەیی نیە، ھەر ئەوانە بون کەرکوکیان فرۆشت نەیانھێشت بەسەربەخۆی کوردستان کێشەی موچە کەموکورتیەکان تەواوبن، لەسیاسەتی ئەوان دا ڕێکەوتن نیە بەڵکو تەنھا ڕادەستکردن ھەیە، لەکاتێک دا ھەمو میللەتانی ژێردەستی جیھان دەزانن تا سەربخۆ نەبن کێشەی بونی ژیانیان ھەر بەردەوام دەبێت. 

 

HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه