Kurdistan Press - لەسلێمانی  لەسلێمانی  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسلێمانی 

لەسلێمانی 
داوای سەربەخۆیی بۆگەلی فلسطین بکەی ئیماندارێکی عەیار 24ی لەبەرەی ئەوانی بەڵام ھەرکەباسی سەربەخۆیی بۆ گەلی کوردستان بکەی لەجەماعەتی ڕیفراندۆمچی و عەلمانیەکی عەیار 24ی. 
ئاساییە بڵێی لەبەرەی حەماسین، کە لەپێشودا حشد بون، کە حشد بوی دەقیقەن ربع اللە و حزب اللە و جار جاریش دەبیە داعش پێشمەرگەیان پێ کافرە و نابێت لەبەرەی پێشمەرگە بن بەرگری لەنیشتیمانی خۆیان بکەن لەکاتی ھێرشەکانی ئەوان. 

لەسلێمانی
دەتوانی ھەرباسی دەستگیرکراوەکانی ھەولێر و دھوک بکەی ھەرچی تاوانی کردبێت بشارێنەوە، مادەم لەدھوک و ھەولێر دەستگیرکراون بەپاڵەوان ناویان ببەن، فرمێسکی تیمساح بۆ بڕێژن مناڵەکانی ئەوان لەباوەش بگرن، باسی ئازادی ڕادەربرین بکەن و پارتی بە دکتاتۆر ناوببەن بەڵام نەکەن جارێک کوفر بکەن و باسی ئەوانە بکەن کەلە سلێمانی بەبێ تاوانمان تیرۆرکردووە یان تەسلیمان بە وڵاتی درواسێی خۆمان کردووە و ھەڵەی واش نەکەن بچن مناڵەكانی لەباوەشی بگرن ھیچ جارێکیش لەدورەوە فوکسی کامیرەکەشتان نەچێتە سەر ئەوان.    

لەسلێمانی 
ھێرش بکەیە سەر لقی چواری پارتی یان ھەرشتێک کە پەیوەندی بەپارتیەوە ھەبێت لەجیاتی گازی فرمێسک ڕێژ فەرشی سورت بۆ ڕادەخەن دەڵێن ئێرە شاری ڕۆشنبیریە خەڵک ئازادە ھەرچیەک بکات! جنێو بە پارتی بڵێی ئازادی ڕادەربەڕینە خۆ ئەگەر جنێو بەبارزانی بڵێی مەردی و ڕۆشنبیری عەیار 24ی! 

لەسلێمانی
یەک مانگ بڕژێیتە سەر شەقام بڵێی بڕوخێت حکومەتی ھەولێر مالکی کارێزمایە ! عەبادی باب و برایە ! کازمی شەریفی مەکەیە ئەوانیش زیاتر ھانت دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر دەنگت بەرزبکەیتەوە !
بۆت ھەیە بڵێی پارتی 30 ساڵە ھەموو داھاتی«پەروێزخان،باشماخ» دەدزێت لە ھەولێر و دھوک و سەرفی دەکات !
ئازادی لەوەی بڵێی ڕیفراندۆم سەقەتە و پێشمەرگە میلیشیایە ئالای کوردستان پارچە پەڕۆیەکە !

لە سلێمانی
بۆت ھەیە بڵێی ھەرچی نەھامەتی یە بەسەر سلێمانی ھاتووە خەتای پارتی یە و پارتی دەستی حیزبەکانی ئێرەی بەستۆتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم شارە نەکەن !
دەتوانی ھەرچی جنێوە بەزیندوو و مردوەکانی پارتی بڵێی ھەتا دەتوانی لەوێ زۆر بەئازادانە جنێو بە ترەمپیش بڵێی بەس ناوی ناوشێروان و جلال تالەبانی دەبێت دەستنوێژ بگری دواتر بە جوانی و بەڕێزەوە ناویان بھێنی ! 
دەتوانی ھەموو ڕۆژ لەسەر شەقام بی زۆر بەئازادانە بڵێی ھەولێر پیاوی تیا نیە دھوک خەوتوە ! 

بەکورتی و بە پوختی لەسلێمانی
زۆر ئازادی ھەرچیەک بکەی دژی پارتی و ھەرچی جنێو تەشھیرە بەبارزانی بیڵێی بەڵام پێچەوانەکەی بەھیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نیە جاری یەکەم گازی فرمێسک ڕێژە دژت بەکاردەھێنن جاری دووەم تێر شەقت دەکەن جاری سێیەم ناوت دەسڕنەوە لەسەر ئەم دونیایە 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه