Kurdistan Press - ریفراندۆم هێمای زیندووێتی نەتەوەیەکی بێ ماف ریفراندۆم هێمای زیندووێتی نەتەوەیەکی بێ ماف | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ریفراندۆم هێمای زیندووێتی نەتەوەیەکی بێ ماف

ریفراندۆم هێمای زیندووێتی نەتەوەیەکی بێ ماف

ریفراندۆمی ساڵی 2017 هێمای خرۆشان و دەرخەری حەماسەت و  زیندووێتی نەتەوەیەکی داگیرکراوی دەستی ستەمی شۆفینیزم و بە کۆیلەکردنی گەلێکی خاوەن مێژوو و رابردوو قوربانیدەرە بوو. 

ڕاپرسی لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا ئامرازی خستنەرووی ئاشتیانە و هێمنی داخوازی و داواکاری و ڕازی بوون یا نەبوونە لەسەر پرسێک، چارەنووسێک یا دۆخێکی تایبەت. 

کورد لە هەرێمی کوردستاندا لە رێگەی ریفراندۆمێکی سەرتاسەری و یەکانگیر و لە میانەی کەرنەڤالێکی جەماوەری و یەکپارچەدا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا توانی بیسەلمێنێ گەلێکی ئاشتیخوازو هۆشیارو خاوەن تایبەتمەندی نەتەوەیی و نەژادی و خواستێکی بەرحەقی نیشتیمانیە. 

ریفراندۆم چەقی  نمایشی  گەلێکی زیندووی خاوەن ئیرادە بوو. 

ریفراندۆم خواست و داخوازیە نەتەوەییەکانی کوردی بۆ جیهانی دەرەوەو زلهێزو بێ هێزەکانی دونیا خستە نمایشێکی هێمن و  جوانی جەماوەری و بە دەنگێکی زوڵاڵ و بەرزو لە میانەی ئامادە بوون لەسەر سندووقەکانی دەنگداندا لاپەڕەیەکی تری شکۆمەندی نەتەوەیی بۆ مێژووی پڕ لەسەروەریەکانیەوە تۆمار کرد. 

هەرچەندە دەرەنجامەکانی ریفراندۆم وەک چاوەروان دەکرا بە هۆی هەوڵ و جووڵەی هەندێ هێزو بکەری بەرژەوەندچی و کاڵفامی بێ ئەزمونی سیاسیەوە لە ئاست داخوازیەکانی کوردا نەبوو، لێ  خودی کردەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەنجامدانی ئەرکە نیشتیمانیەکە لە جەوهەردا بە پاکی لە یادەوەری تاکی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەرگیز لە یاد ناچێت. 

حەقە هاوڵاتیانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە چارەنوس سازەی بەردەممان، بە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە کەرنەڤالێکی بێوێنەدا دەنگ بەو حزبە نیشتیمانپەروەرە بدەن خەمی نەتەوەی بە کۆڵەوەیە و لە هەموو قۆناغەکاندا بە ئەرک و بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە هەڵساوە و سازشی لەسەر مەبادیئی نیشتیمانی نەکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا