Kurdistan Press - مەسرور بارزانی چی ئەوێت مەسرور بارزانی چی ئەوێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی چی ئەوێت

پێی ئەڵێن تەسلیم بە، چما کورد لەھاوکێشەی سیاسەتی دا بووە! ھەمیشە بڕیارەکان لەسەر کورد سەپێنڕاوە نەک بڕیاردەربوە. 
ئەڵێت تەسلیمبون لەفەرھەنگی ئێمەدا نیە بەڵکو رێکدەکەوین و سازش لەسەر ھیچ مافێکی کورد ناکەین لەبەغدا بەبێ دەستور، ئێدی ئەو ڕۆژانە گوزەشت خەڵکی تر لە جیاتی کورد بڕیار بدات. 
پێی ئەڵێن واز لە چاکسازی و دادوەری بھێنە با وەکو جاران  پەرە بەقاچخچێتی بدەین خۆمان بڕیار لەسەر کەیسەکان بدەین نەک دادوەرەکان. 
ئەڵێت چاکسازی خواستی زۆرینەی گەڵە منیش لەبەرەی گەڵ ئەمێنێمەوە، ھەر چەندیش بەربەست دروست بکەن دەست ھەڵناگرم لە چاکسازی، ئێدی لەم ڵاتە کەس لەسەرو یاسا نابێت دادوەرەکان بڕیاردەردەبن نەک شەخسەکانی حیزبەکان.

ئەڵێن بۆ ئەمڕۆ کاربکە واز لەداھاتووی وڵات بھێنە. با وەکو عێراقی خۆمان بین ھەرکێ دێت قەڕزەکانی بەسەر وڵات زیاد دەکات گەندەڵی زیاتر دەکات حەقی بەداھاتوی وڵات نیە لەخەمی شەخسی خۆیانن، ئێمەش با وەکو ئەوان بین دەنگدانیش نزیکە بۆ ئەوەی بتوانین خەڵک بەنیوە بەنیوە لە دەوری خۆمان کوبکەینەوە. 
ئەڵێت داھاتووی وڵات لە سەروی بەرژەوەندی شەخسی من و  حیزبەکەمە، ئەوەی ئەمڕۆ بەخوێنی ھەزاران ڕولەی ئەم وڵاتە بەدەست ھاتووە، لەوانەیە خەڵکی تر وڵاتیان بۆ حازرکردبێت  ھیچ خوێنی بۆنەدابێت، دەبێت ئەم وڵاتەی خۆمان بەرەو پێشەوە ببەین، نانی خۆمان لە قورگی گورگی برسی بەخوێنی کورد بھێنە دەرەوە، بەباشترین میکانزم ھەم قەرزەکان بۆ نەوەی داھاتوو کەم بکەین ونەھێلین ھەم بژێو و ژیانێکی باشتر بۆ خەلکی خۆمان دابین بکەین، لەکۆتایی دا ھەر خەڵک بڕیار دەدات کێ دەسەڵاتدار بێت.

سیاسەت و کار و کردەوەکانی مەسرور بارزانی پێمان ئەڵێن لە رابردوو زۆر دەستکەوتمان ھەبوە کەھەمومان تێدا بەشداربوین، لەگەڵ ئەوەش كەموكورتیمان زۆربون کەدەمان توانی باشتر بکەین و کەموکورتیەکان کەم بکەین، بەڵام کەلە رێگایەکی ھەڵە ئەچی لەکۆتایی دا بگەڕێیەوە باشترە کەھەر نەگەرێیەوە، ئەمڕۆ ئێمە بەیەکەوە دەتوانین ھەڵەکانی رابردو چاک بکەن و دەستکەوت و پرۆژکانیش باشتر بکەین، بۆ ئەوەی داھاتویەکی باشترمان ھەبێت لەھاوکێشەی سیاسەت بمێنیبەوە پێویستە خۆمان بین ئەجێندای تایبەت بەخۆمان ھەبێت نەک ئەم و ئەو بین ئەجێندای ئەوان جێبەجێ بکەین خۆمان لەدەست بدەین. 
چارەسەری کورد لەھەولێر و سلێمانی یە نەک لەوڵات و  پایتەختی بێگانەیە، لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان ‎ھەرچۆنێک بێت ھەرچەند ململانێی سیاسیش لەنێوانمان ھەبێت دوژمن نین، کێشەی نەتەوەیی مان نیە ھەمومان کوردین ئەگەر گۆشتی یەکتریش بخۆین ئێسکەکەی فڕێ نادەین بەڵام لەگەڵ ئەوان کێشەی نەتەوەیی مان ھەیە دوای یەک سەدە لە خەبات نزیکەی نیو ملیۆن قوربانی دان ھێشتا دان بە قەزیەی کوردی نانێن، ئەگەر پێیان بکرێت نەک گۆشتمان بەڵکو ئێسکەکانیشمان دەشکێنن، بمرین نامان ناشن.

جا لەوە دڵنیابن ھەر کام حیزبی کوردی زیاتر پرەنسیبەکانی کوردستانی بن و خۆی بێت نەک ئەوان بێت زۆرترین دژایەتی و پیلان دژی ئەکرێن، ئەمڕۆ کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ حیزبێک یان چەند حیزبێک نیە مویان لەبەینیان ناچێت مەسەلە ئەوەیە کە خۆیان نین ئەوانن و میتۆدی کوردایەتیان لانیە. ھەر کەبون بەخۆیان دژی ئەوەستن چونکە ئەوان جیاوازی لەنێوان ھیچ کوردێک ناکەن بەڵکو بەرژەوەندی ئەوانن جیاوازی لەنێوان کورد دا ئەکەن بە کوردێکی باش و بەکوردێکی خراب بزانن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه