Kurdistan Press - ھەرێمی کوردستان کەتائێستا بەشێکە لەوڵاتێک ھەرێمی کوردستان کەتائێستا بەشێکە لەوڵاتێک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێمی کوردستان کەتائێستا بەشێکە لەوڵاتێک

کە پرکێشەترین وڵاتە لەھەمو ناوچەکە، ھەروەھا چواردەوری بەستراوە بەچوار وڵاتی تر کەھەریەکیان دەیەوێت کورد لەبەرەی ئەوان بشکێتەوە کەخۆیان لەیاری سیاسی ئیقڵیمی دان، ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەئەوان جیادەکاتەوە سەقامگیری ئاسایش و ڕەخساندنی پێکەوەژیان بۆ ھەموو ئاین و ئاینزا و پێکھاتەکان کەھیچیان لەسەر ئەوی تر ناسەپێنێتەوە کەلای ئەوان بونی نیە.
 چەندین جارە لەلایەن چەند بەرەوە دەیانەوێت ئەم سەقامگیریە نەھێلن  بەپشتیوانی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ ئەوەی کوردستان لەبەرەی ئەوان دا بشکێتەوە نەک بێ لایەن بێت و دۆزی خۆیان بەرەو پێشەوە ببات. 

کوردستان کەھێشتا ھەرێمە نەک وڵاتە لەناوچەیەک دایە کە سیاسەت و سەقامگیریەکە زۆر ئاڵۆزە، ناوچەکە بووە مەیدانی یەکلایکردنەوەی شەڕی ئابوری و سیاسی زڵھێزەکان، کە وڵاتانی ناوچەکە بەھیچ شێوێک کار بە دیموکراسی ناکەن گەر لەبەرژەورندی ئەوان نەبێت، بەڵام بەپێچەوانە لەھەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی باش لەھەموو لایەکەوە کار بە دیموکراسی دەکرێت، ھەر لەوەش دیارە لەھەموو ناوچەکە کە مەترسیان لەسەربێت زۆرینەیان ڕوو لەھەرێم دەکەن بەتایبەتی لەھەولێر نیشتەجێ دەبن.کەزۆربەی چاڵاکوان و ڕۆژنامەنوس و سیاسیەکان لەھەموو شارەکانی عێراق کە مەترسی لەسەر ژیان بێت ھاتوینە ھەولێر بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت. 

کەنەتوانین ھەرێمی کوردستان لەبەرەی خۆیان بشکێنەوە پیلان نەما دانەنین کە پەیوەندی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی تر تێک نەدەن، ئێستا لەکونسوڵخانەکانی وڵاتان گرتویانە،  دەیانەوێت بڵێن کە ئەو 5 تاوانبارەی لەدھوک دەستگیرکراون لەسەر ئازادی ڕادەبرینە نەک سیخوڕی. کەبەو قسانە نیگەرانی کونسوڵخانەکان تێکەوتووە، پێوسیتە ھەرچی زووە حکومەتی ھەرێم و لیژنەیەکی بسپۆری پەرڵەمان بۆ  کونسوڵخانەکان کە ئەوانەی نیگەرانن بەبەڵگەو دیاربکەن کەئەوانە سیخوڕن نەک لەسەر ئازادی ڕادەبرین سزادراون، 
ئەو تاوانبارانە ئاراستەکرابون سەقامگیری ھەرێم تێکبدەن و پیلانیان دانابوو پارێزگاری دھوک و بەرپرسێکی ئەمنی تیرۆربکەن، بۆ ئەوەی ئارامی کوردستان تێکبدەن کە ئەوان ھەمیشە بە گرنگیەوە  باسی ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوکات ئەم لێک ھەڵە تێگەیشتنە نامێنێت، نەیارانی کوردیش ئەم کارتەیان بەدەستەوە نامێنێت وەکو ھەموو جار خەونەکەیان دەبەنە گور. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه