Kurdistan Press - ناحەزان نایانەوێت کورد خۆی بێت ناحەزان نایانەوێت کورد خۆی بێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناحەزان نایانەوێت کورد خۆی بێت

ئەوەی دەگۆزەرێت لەڕاپەرینی ھەرێمی کوردستان سەرچاوەی  گرتووە، کەھەرچی نەیاری کوردە و وڵاتانی دەوروبەرە لەدوای ڕاپەرینی ھەرێمێ کوردستان پیلان نەما دانێن بۆ ئەوەی کورد ھەر لەژێر دەسەڵاتی چەتەیی و میلیشیای بمێنێتەوە، قەد نەبێتە ھەرێمێکی فەرمی و یاسایی. ھەرچەندە دژایەتی زۆر کرا بەڵام سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی ھەر لەیەکەم ھەنگاوی دا بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دا بۆ ئەوەی ببێتە بەخاوەن گەورەترین دەزگای شەرعی ودانپێدراو کەلە دەنگی گەلەوە بێتە ھەبونەوە. کەنەتوانین ڕێگری بکەن سی ساڵە لەرێگای کارەکتەرەکانی ناوخۆ پیلان نەما دانەنێن ئەم دەزگا فەرمیانە بێ بھا نەکرێن بۆ ئەوەی لەبەرچاوی خەڵک بە سیستەمێکی شکست خواردوو بێت، خەڵکی کوردستان بێ ھیوابێت  لەدەسەڵاتداری کوردی. 

ھەرچی ناحەزو نەیارانی کوردە نایانەوێت کورد خۆی بێت و لەھاوکێشەی سیاسەتدا بێت، بەڵکو دەیانەوێت ئەوان بن ئەجێندای خۆیان سەر بسەپێنن، بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربھێنن. جا ھەمیشە ئەوانەی لەژێر ئەجێندای ئەوان ھانی ئەدەن گشت دەزگا فەرمیەکانی کوردستان بێ بھا بکەن، جا سیستەمی دادوەری بێت یان پەرلەمان بێت یان حکومەت بێت.  
ھەر وڵاتێک کەیاسا سەروەر بوو خاوەنی ئەجێندای خۆی بوو، ھیچ وڵاتێکی دوژمن ناتوانێت دەستێوەردانی تێدا بکات، بەڵام گەر بڕیارەکان لەدەرەوەی دەزگای فەرمیەکانی وڵات بوو ھەر کام وڵاتی بوێت و تموحی لێ ھەبێت دەتوانێت بەئاسانی دەست تێوەردانی تێدا بکات.

مەسەلە ئەوە نیە کەئەوان لەخەمی ئازادی ڕادەبرین و بێ لایەنی سیستەمی دادوەرین، بەڵکو ئەوان دەزانن نەک تەنھا لەکوردستان بەڵکو لەھەموو عێراق تەنھا پارتی خاوەنی ئەجێندایی خۆیە کەبەدەوڵەتداری کوردە، ونەچوە ژێر ھیچ ئەجێندایەکی ئەم و ئەو وەکو ئەوان، جا ھەموویان لەبەرەیەک دا یەکیان گرتووە بە ئەجێندایەکی دەرەکی و پروسەیەکی سیاسی کەلەبەرەی مقاومە ناسراون دژایەتی پارتی دەکەن بۆ ئەوەی دەستبەرداری بەدەوڵەتداری کورد و ئەجێندای خۆی بێت بچێتە ژێر ھەژمونی ئەم و ئەوی تر وەکو ئەوان. جا لەوە دلنیابن ھەرچەند حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەیاسا کردنی وڵاتی بکات دەستی شەخس و حیزب لەحوکمڕانی دا کورت بکاتەوە ئەوانە زیاتر یەکیان دەگرنەوە دژایەتی ھەموو دەزگا شەرعیەکانی وڵات دەکەن بەپیلانی دەرەکی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه