Kurdistan Press - ئەوەی دەبینین و دەبیستین ڕەدکردنەوەی داواکانی ئێرانە ئەوەی دەبینین و دەبیستین ڕەدکردنەوەی داواکانی ئێرانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوەی دەبینین و دەبیستین ڕەدکردنەوەی داواکانی ئێرانە

سیامەند سێلکی:

وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەردانەکەی دا بۆ هەولێر نەیتوانی ئەجێندای خۆی بەسەر هەولێردا بسەپێنێت و ، هەموو داواکاریەکانی کەپێچەوانەی بەرژەوەندیە باڵاکانی کورد بوون ڕەدکرانەوە . وەکو  چاوەڕێ دەکرا ڕەدکردنەوەی داواکاریەکانی ئێران بۆ هەولێر قورس و گران دەبێت .ڕێک وەکو ئەوەی سالی (١٩٩٦) ڕوویدا .لەو سەردەمەشدا پارتی ئامادە نەبوو بۆ هێرش کردنە سەر کوردانی ڕۆژ هەڵات هیچ هاوکاریەک پێشکەش بەئێران بکات . بەڵام یەکێتی خۆی خستە خزمەتی ئەو کارە هاوکاریەکی پێشکەش ئێرانیەکان کرد .لەبەرامبەریشدا ئێران هەموو هیزو توانا سەربازیەکانی خۆی خستە خزمەت یەکێتی ،تا بتوانێت بەسەر پارتیدا سەر کەوێت .

ئەم جارەش هەولێر ئامادەنەبوو بچێتە ژێر باری داواکاریە ناشەرعیەکانی ئێران و بەتووندی ڕەدکراونەتەوە ، کە دوو خال بوون : یەکەمیان ئەوە بوو ئێران ڕێگای حاجی ئومەران - سێمالکا بۆ پشتیوانی ڕژێمی ئەسەدو پ ک ک و حزب اللەی لوبنانی بەکار بێنێت . دووەمیشیان ئەوە بوو هەولێر بۆ هەلبژاردنی داهاتووی ئێراق ببێتە هاوپەیمانی ئەو هیزە شیعیانەی کەجێبەجێکاری ئەجێندای ئێرانن لەبەغدا .

هەڵبەت وەکو چاوەڕێ دەکرا لەتۆڵەی ڕەدکردنەوەی داواکاریەکانی ، ئێران بەهاوکاری چەند حزبێکى ناوخۆیى پیلانێکی دژی هەولێرو پارتی بەدەستەوەیەو لەدەستپێکی جێبەجێکردنیدایە . وەکو دەبنین و دەبیستین ئێران و هاوپەیمانەکانی لەم چەند ڕۆژەی دوایی دا چەند هەنگاوێکی کردەییان لەو پیلانە جێبەجێکردووە کە ئەمانە گرنگترینیانن . یەکەم : بەڕاسپاردەو فەرمانی ئێران یەکێتی و گۆڕان و کومەل و یەکگرتوو هاوپەیمانێتیان  بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق پێک هێناوە . لەمیدیاکانەوە تەنها هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیێنراوە .بەڵام لەئەسلدا هاوپەیمانێتیەکە لە هەر چوار هێز پێک هاتووە .بەڵام لەبەر هەندێ هۆ کە هێشتا ڕوون نین تەنها هاوپەیمانێتی  یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیێنراوە . هەروەها چەند سەرۆک هۆزێک کە زۆر لەئێرانەوە نزیکن و پێشتریش سەرۆک جاشی سەدام بوون لەلایان ئێرانەوە ڕاسپێردراون پشتیوانی یەکێتی بکەن .ئەوەی جێگای سەرنج و هەڵوەستە لەسەر کردنە ئەمانە هەمان ئەو سەرۆک هۆزانەن کە سالی (١٩٩٦) شانبەشانی هێزەکانی یەکێتی و پ ک ک و پاسداری ئێران لەشاری شنوی ڕۆژ هەڵاتەوە داخلی باشوری کوردستان بوون و هێرشی سەر هێزەکانی پارتیان کرد لەدەڤەری سیدەکان .

دووەم : یەکێتی هیزێکی خۆی لەخالێکی ستراتیژی زینی وەرتێ جێگیر کردووە .پێشتر پ ک ک دژی ئەوەبوو هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو سنورە جێگیر ببن .بەڵام بەڕاسپاردەی ئێران لەسەر جێگیرکردنی هێزەکانی یەکێتی ڕازی بووە .

سێیەم : پ ک ک بەشێوەیەکی فراوانترو چڕتر لەجاران هەوڵی نانەوەی شەڕ دژی هەولێر دەدات .بۆ ئەم ئامانجەش لەسنورەکانی ئامێدی کاری ئیستفزازی دژی پێشمەرگە کردووە .هەروەها لەسنوری سیدەکانیش پەلاماری پێشمەرگەیان دا .

چوارەم : بەفەرمانی ئێران  هێزە کوردیەکانی سەر بەمحوەری مقاومە بەبیانویی بەرگریکردن لەئازادی بیروڕا پرسی سزادانی سیخۆڕەکانی پ ک ک یان لەمیدیاکاندا ورژاندووەو ،ئەگەر بویان بچێتە سەربۆ تێکدان و ئالۆزکردنی بارودوخی کوردستان خوپیشاندانیش دەکەن !

. بۆ ڕەواندنەوەی ئەم مەترسیە ڕۆلی تاک بەتاکی خەلکی کوردستان گرنگ و کاریگەرەو ، پێویستە هەموو کوردستانیەک چاوکراوەو وشیار بێت و بەپێی توانا ڕۆلی خۆی بگێڕێت لەدوور خستنەوەی ئەم مەترسیە .....هتد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا