سهردانی مهسرور بارزانی بۆ ئەمریکا, هاوچەرخی نوێیە بۆ سیاسەت و ئابووریی هەرێمی كوردستان.
ئهحمهد گلی
لە بەردەوامیی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و بەهێزکردنی پێگهیی خۆی لە ناوچەکە, سهردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم (مهسرور بارزانی) بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا, گۆڕانکارییەکی گەورەی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووریه.
سهردانی ( مهسرور بارزانی ) بۆ ئەمریکا نەک تەنها لە چوارچێوەی دیداری فەرمی و دیپلۆماسی بوو، بەڵکو ڕووناکیە بۆ ڕێگەی نوێی ئازادی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خۆبەڕێوەبەرایەتییەکی کاریگەر, ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایە گەورەكانی ئهمریكا، بۆ ئامادەکردن و ناردنی گازی ناوخۆ بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی کاریگەرییەکی بنەڕەتی هەیە, ههروهها ئەم ڕێککەوتنە نیشانەکی ڕوونە لەگەیشتن بە ئاستێک نوێی ئابوری سهربهخۆ و دەتوانێت هەرێمی کوردستان بۆ هاوبەشێکی بنەڕەتی لە بازاڕی نەت و گاز بگۆڕێت.
لە نێوان فشاره ناوخۆ و ناوچهیی و نێودەوڵەتییەکاندا، سهرۆك وهزیرانی هەرێمی کوردستان دەرفەتێكی نوێیی داهاتوو دامەزراند, ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی كوردستان لەگەڵ ئەمریکا، لە ماوەیەکی نزیک، دەبێتە گۆڕانکاری بنەڕەتی.
لە ڕووی سیاسی و جۆپۆلیتیک، گهشتهكهی (مهسرور بارزانی) گەیشتنێک بوو بە هەنگاوێکی بەهێز لەسەر مەیدانی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی، نیشاندانی ئەوەیه کە هەرێم كوردستان، دەتوانێت بەرگری بکات لە بەرژەوەندیە سیاسییەکانی خۆی و ڕۆڵێکی فەعال بگرێتەوە لە داهاتووی ناوچەکە.
ئەم سهردانە… هاوچەرخی نوێیە بۆ سیاسەت و ئابووریی هەرێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه