Kurdistan Press - چاکسازی و ریفۆرم ئاوێتەی ئازارن چاکسازی و ریفۆرم ئاوێتەی ئازارن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چاکسازی و ریفۆرم ئاوێتەی ئازارن

هەر پرۆسەیەکی چاکسازی و ریفۆرم لە کۆمەڵگا لە سەرەتادا بە ئێش و ئازارو کێشەدارە، بۆ ئەو گرووپگەل و تاکانەی لە بەرژەوەندیان ئەدرێت. 

گرووپە بەرژەوەندگەراو هەلپەرەستانی پانتای کۆمەڵگا، کۆمەڵە مشەخۆرێکی نان خۆرن بە نرخی رۆژ. واتە لەهەر کوێوە خۆر هەڵبێت، روویان بەرەو ئەو شوێنە وەردەگێڕن و عادەتەن تووند تووند دەست بە کورسی و ئیمتیازاتە بێ شومارەکانیانەوە دەگرن و  بەرژەوەندی گشتی تورێکی قوڕاو لایان نرخی نیە. 

ریفۆرمە یاسایی، ئابوری، دارایی، ئیداری و کۆمەڵایەتیەکان لە هەناوی خۆیاندا هەڵگری موژدەی هێنانە ئارای دۆخێکی تازەو پڕ لە گۆڕانکاری جۆرین. 
چاکسازیەکان شادەماری نوێبوونەوەو نۆژەن کردنەوەی کۆمەڵگاو بەخشینی جۆرێکن لە دینامیکیەت و هێزو وزە و پاڵپشتی بە ئاڕاستەی گەشەو پێشکەوتن و باڵابوون. 

بە بێ چاکسازی ریفۆرم، کۆمەڵگا لە شوێنێکدا چەق دەبەستێ و وزەی نوێبوونەوە لە ناخیدا قەتیس دەمێنێ و پاشاگەردانی سەرتاپای کۆمەڵگاو ژیان و نیشتیمان دەگرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا