Kurdistan Press - گەڕانەوەی پێشمەرگە و حشد و داعشەکانی ئەوان گەڕانەوەی پێشمەرگە و حشد و داعشەکانی ئەوان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەڕانەوەی پێشمەرگە و حشد و داعشەکانی ئەوان

ھەر ناوچەیەک لە ژێر دەسەڵاتی حشدی شعبی بێت لەھەر کات و ساتێکدا کە پێویستیان پێ بێت داعش یان گروپێکی تری ھاوشێوەی داعش بەناوێکی ترەوە لەدایک دەبێت و دەست بەسەر ناوچەکەدا دەگرن و کۆنتڕۆڵی دەکەن، ئەوانەی لە عێراق حوکمڕانی دەکەن گروپەکانی میلیشیایی حشدی شعبین، کە بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئەوان نەبوو دەبن بە حزب اللە و بەعس دژایەتی ھەموو ئەو پرسانە دەکەن کە لە بەرژەوەندی ئەوان نیە، کە ئەوەشیان پێ نەکرا دەبن بە داعش ھەر شوێنێکیان مەبەست بێت دەستی بەسەردا دەگرن، 
کە ئامانجیان پێکا ئەوەی مەبەستیانە بەدەستیان ھێنا سەرو ڕیشیان دەتاشنەوە و دەبنەوە بە حشدی شعبی وەکو ھێزێکی فەرمی وڵات حوکمڕانی دەکەن.

ئەوەی دەگوزەرێ لەناوچە کوردستانیەکان دەرھاوێشتەی ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرە، کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر ئیدی ھیچ متمانەیەک لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق نەماوە، لە نەبونی متمانەش بۆتە ھۆی نەمانی ھەماھەنگی دروست بونی بۆشایی ئەمنی، ئیدی ئەو ناوچانە بەتەواوی کەوتونەتە دەست ھێزو گروپەکانی میلیشیایی حشدی شعبی، ھەر کاتێک بیانەوێت لەو ناوچانە دەتوانن دژایەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، جارێک موشەک ئاراستەی ھەولێر دەکەن، جارێک خۆیان ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ ھێرشکردنی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، جارێک گروپی میلیشیایی بەناوی جیایەوە ھێرش دەکەنە سەر ھەرێمی کوردستان. 

لەھەموو عێراق تەنھا ھەرێمی کوردستان ماوە سەقامگیر بێت و ئارامی بەرقەراربێت، ئەوان دەیانەوێت سەقامگیری ھەرێمی کوردستانیش تێکبدەن وەکو خۆیان ببێت بە نۆکەری ئەم وئەوی تر و ئەجێندای ئەوان جێبەجێ بکەن. لایان گرنگ نیە ئەگەر ھەمو ڕۆژ بەھەزاران خەڵک بکوژرێت، ئەوە تەنھا پێشمەرگەیە خۆی دەکاتە قوربانی شەڕی داعش دەکات بەرگری لە خەڵک و نیشتیمانی کوردستان دەکات، ھەر پێشمەرگە بوو ئەفسانەی داعشی لەناوچەکە تێک شکاند گەر پێشمەرگە نەبوایە ھەتا ئێستاش داعش لەموصل و ئەو ناوچانە دەبوو. 
لەجیاتی ئەوەی پێشمەرگە پاداشت بکەن عەبادی بە سوپای شکست خواردوی خۆی و حشدو حزب اللە چەندین گروپی تری میلیشیایی وڵاتێکی ئیقلیمی ھێرشیانکردە سەر پێشمەرگە
ناوچە کوردستانیەکانی مادەی سەدو چل داگیرکران، لەنەمانی پێشمەرگە لەوناوچانە داعش بە بەھێزی سەڕی ھەڵدایەوە ھەر کات و ساتێک ھەڕەشن بۆ سەر ناوچەکە. 

لایان گرنگ نیە داعش یان گروپێکی تری میلیشیایی لەناوچەکە بێت تەنھا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە. جا لەبەر ئەمە
ھیچ ڕێکەوتنێک لە عێراق سەرناگرێت، ھەرچەند گفتوگۆ بکەن ھەر چەندە سودی ھەموو لایەکی تێدابێت تەنھا کات کوشتە ڕێکەوتنەکە سەرناگرێت چونکە 
ئەوانەی دەیانەوێت عێراق سەقامگیر بێت، و سەروەری خۆی بپارێزێت کار بەدەستور بکات کە بەوڵاتێکی فیدراڵی بمێنێتەوە کەمینەن ھیچ دەسەڵاتێکی وایان نیە بەڵکو دەسەڵات لەدەستی ئەوانەیە کە دەیانەوێت عێراق ھەرلە ژێر دەسەڵاتی  میلیشیایی بمێنێتەوە، جائەمانە شەرعیەت بەھیچ ڕێکەوتنێک نادەن ئامانجی سەرەکیانە ھەرێمی کوردستان بە دەردی خۆیان ببەن سەقامگیری تێدا نەھێڵن وەکو خۆیان بیکەنە خزمەتی وڵاتانی ئیقلیمی پڕی بکەن لەگروپی میلیشیایی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه