تەمەنی ھەر حکومەتێک چوار ساڵە، جا ھەندێک جار کەمتر یان زیاتر بەپێی دوخی وڵاتەکەیە.
کاتێک حیزبێک نیەتی بەشداری کردنی حکومەتێک ھەیە پێویستە چوار ساڵ حکومەت بێت نەک لەو چوار ساڵەدا کە حکومەت دەستکەوتی ھەیە دۆخی ئابۆری باشە خۆی بەھۆگری حکومەت بزانێت، سەری زمان و بنی زمنایان بڵێن ئێمەبوین، کەقەیڕانیش ھەبو خۆیان بەنەیاری حکومەت بزانین لەبەرپرسیارێتی ڕابکەن، بڵێن ئێمە لە حکومەتین بۆ چاودێریکردنی مافی خەڵک گەر لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی و قەیڕان بێت بەناڕاستەخۆ بڵێن حکومەت نین.
لەکوردستان لەسەرەتای پێکھێنانی ھەر کابینەیەک زۆربەی حیزبەکان شەڕ دەکەن لەسەر پۆستەکان، ھەر یەکیان لەئەوی تر بەپەلەترە کە حیزبی یەکەم سەرەدانیان بکات بۆ ئەوەی بەشداری لەحکومەت بکەن و پۆستی زیاتر وەربگرن، ساڵی یەکەم خۆیان بەحکومەت دەزانن، ساڵی دووەم خۆیان بێدەنگن جار جاریش ڕەخنە دەگرن، ساڵی سێ یەم ڕەخنەی توند دەگرن خۆیان بەنەیاری حکومەت دەزانن وەزیرەکانی خۆیان بە فەرمانبەر دەزانن لەحکومەت ھیچ کێشەیان لەو بەشەی حکومەتی خۆیان نیە بەس خۆیان پێ حکومەت نیە، ساڵی چوارەم کە تەمەنی کابینەکە بەرەو کۆتایی دەچێت لەحکومەت دەکشێنەوە بانگەشە پێ دەکەن وەکو سەرەتایەک بۆ بەشداریکردن لەکابینەی داھاتوی حکومەت.
کابینەی نۆیەم دوای قەیرانی بەدوای قەیران دروست بوو،
ھەر لەگەڵ پێکھێنانی ھێشتا قەیرانەکانی پێشو تەواو نەببون قەیران لەناو قەیران دا دروست بووە، ئەمەش وای کرد کەسەختیەکان تەواو نەبن، حکومەت بەناچاری دەست بۆ ھندەک شت ببات لەوانەش لێبڕینی موچە، ھەر چەندە حیزبەکانی بەشدار لەحکومەت باش دەزانی حکومەت بەناچاری ئەمە دەکات لەئەنجومەنی وەزیرانیش دەنگیش دەدەن بۆ ھەر پرسێکی حکومەت بەڵام لەپەرلەمان سەدو ھەشتا پلە پێچەوانە دەبنەوە خۆیان بەئۆپۆزسۆن دەزانن بانگەشەی حیزبەکە لەوێ دەکەن ھەر وەک وایە کەیەک ڕۆژ حکومەت نەبوینە.
ئۆپۆزسیۆن نین کەلەخەمی خەڵک دان و رەخنە لەحکومەت دەگرن بۆچاکردنەوەی ھەڵەکانی بەڵکو بەدوای ھەر تورەیەکی خەڵکن بۆ ئەوەی دژی حکومەت بەکاربھێنن، موزایدەی سیاسی پێبکەن، ئەوانەی ئەمڕۆ ڕەخنەی تۆند دەگرن حکومەتیان پێ شکست خواردووە کەمەبەستیان پارتی یە، وە بەخەڵک دەڵێن کەئەوان بەشێک نین لەم حکومەتە و ئێدی لەگەڵ ئەم حیزبە حکومەت پێک ناھێننەوە کەچی سبەیی باش دەزانن کە ھەر پارتی بڕاوەی ھەڵبژاردنەکان دەبێتەوە حکومەت پێک دەھێنێت، ئەوانەی ئەمڕۆ زۆرترین قسە بەحکومەت ئەڵێن ئەو ڕۆژە زووتر لەھەمووان بەشدرای لەحکومەت دەکەن و داوای پۆستی زیاتر دەکەن.
وەڵام بدەوه