لەدوای ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، ئەوەی بەسەر کەرکوک دێت دەرخەی ئەو ڕاستیەیە کە عەقلیەتی حوکمڕانی عێراق ھەرگیز باوەڕی بەپێکەوەژیان نەبوە و نابێت، پەیوەندی نێوان پێکھاتەکانی ھاوسەنگی ھێز دیاری کردووە نەک یاسا و دەستور، چونکە عێراق ئەو وڵاتەیە بەنارشەعی بەدەستی بێگانە بوە بە وڵات و بێگانە پاشایەتی عێراقی کرد نەک عێراقیەکان، زۆر جار سەرکردەکانی کورد داوای عێراقێکی دیموکراسیان کردووە، ئێستاش داوا دەکەن،نیەتی پاکی خۆیان بۆھەمو گەلانی عێراق دەرخستوە، بەڵام بەداخەوە عەقڵیەتی ئەوان کاتێک لاوازن زەلیلن داوای برایەتی گەلان دەکەن تەرکیز لەسەر پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن دەکەنەوە، بەڵام ھەر شوێن پێی خۆیان بینی ئیتر خەنجەر دەوەشێنن، خۆیان دەسەپێنن نەفرەت لەبرایەتی کورد دەکەن بە کۆیلەی خۆشیان قبوڵی ناکەن.
راکان جبوری ئەو ناوەی لەنێوان گیرفانی کابرا و پێشمەرگەی سێڵفیگر بوو بە حاکمی کەرکوک، لەماوەی حوکمڕانی دا ھیچ نەما بەسەر کوردانی ئەو شارە نەھێنێت، بەردەوامە لە بەعەرەب کردنی کەرکوک، شاری پڕکردووە لەمیلیشیای میلیشیایەکان، کە عێراق وڵاتی میلیشیایە، ئەو شارە کوردیانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتی ھەرێمن داگیرکراون، ھەرچی گروپی مافیا و قاچاخچی بەکرێگیراو لەوێ دەسەڵاتدارن و بڕیار لە میلیشیای سەروی خۆیان وەرئەگرن، کەئێستا کەرکوک و شنگال پڕن لەو گروپانە، بە سەدان ناوی جیاواز کەھەمویان جێبەجێکاری یەک ئەجێندان، جا نەراکان نەئەوانەی راکان جبوری بەڕێکەوتن بڕیاری ئەوان بوە بە پارێزگاری کەرکوک قەد نایانەوێت پارتی بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک دۆخی کەرکوک ئاسایی بکەنەوە، چونکە ھەم شۆڤێنیەکانی عێراق زەرەمەند دەبن شاڵاوی بە عەرەبکردنی بە زۆر لەکەرکوک نامێنێت، ھەم راکان و ئەمسالەکانی زەرەرمەند دەبن، وقاچخی و مافیای ئەوان کۆتایی پێ دێت، دۆخی شار ئاسایی دەبێتەوە.
ھەر چەندە حیزبی تری کوردی ھەیە لەکەرکوک، و نیوەی کورسیەکانی کەرکوکی بەدەستە ھەتا ئێستاش لەکەرکوکە، بەڵام کورد لەدەرەوەی دەسەڵاتە، بەعەرەب کردنی شار و زوڵمکردن لەکورد بەردەوامە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەو شێوەیە بێت بە ماوەیەکی کەم شار ھیچ سیمایەکی کوردی پێوە نامێنێتەوە، کورد بەتەواوی دەردەکرێن، لەگەڵ ئەوەش پارتی ھیچ کورسیەکی وای نیە لەکەرکوک دەسەڵاتی ئەوتۆشی نیە، بەڵام ھەر کەپارتی بگەڕێتەوە ھاوکێشەی سیاسەت دەگۆڕێت لەکەرکوک جارێکی تر کورد دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات ئەو زۆڵم و تەعدایەیە لەکورد دەکرێت کۆتایی دێت، پارتی وەکو حیزب لەکەرکوک بەھێزنیە بەڵام پارتی خاوەندارێتی و نوێنەرایەتی پێکھاتەی سەرەکی شار دەکات، ھەر کەپارتی گەڕایەوە شار کەبەم زوانە دەگەڕێتەوە، کەس ناتوانێت ببێتە بەربەست دۆخی کەرکوک ئاسایی دەبێتەوە، ھێزە نافەرمی و میلیشیایەکان دەردەکرێن لەشار، ھیچ ھێزێک ناتوانێت تەعدا لەکورد بکات، و جارێکی تر پێکەوە ژیان و دەوڵەتداری دەگەڕێتەوە کەرکوک.
وەڵام بدەوه