KurdistanPress...

CLOSE

لامەرکەزی سلێمانی 

ماوەیەکە حاکمەکانی سلێمانی 
بۆ شاردەنەوەی عەیبەکانی خۆیان لەماوەی سی ساڵی ڕابردوو لەزۆنی سەوز بەلامەرکەزیەوە گرتویانە، لامەرکەزیان بۆ ئەوە نیە کە خزمەتی زیاتری ئەو زۆنە بکەن، بەڵکو ئەوان لامەرکەزی بەوە تێگەیشتون ھەر شتێک حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵێت پێچەوانەکەی بکەن! ئەوەی دوێنێش کرا کە قەدەغەی ھاتوچۆ لەسلێمانی پەیوەندی بەلامەرکەزیەوە ھەبو، کە پێش چەند مانگێک سۆران عمر کەبووە بەپیاوی حاکمی سلێمانی بە ئاشکرا وتی ئێمە پابەندی بڕیارێک نەبین لە ھەولێرەوە بدرێت، نە گیانی ھاوڵاتیان نەھیچ لایان گرنگ نیە تەنھا ئەوە بەدەستکەوت دەزانن کە پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبن ھەڵدەپەڕن و ئاھەنگ دەگێڕن بەو بۆنەیەوە. 

حاکمەکانی سلێمانی ھەمیشە لەبانگەشەی دەنگدان دا دەڵێن بەشداری کارای حکومەت دەکەین، بۆ پێکھێنانی حکومەت یەک ساڵ نەیان هێشت حکومەت پێک بھێنرێت، بەھۆی ناکۆکی وباڵی زۆر ھەریەکیان بەشی خۆیان ئەوێت لەحکومەت،کەچی تەنھا لەھەولێر خۆیان بەشەریکی دەستکەوتەکانی حکومەت دەزانن قەد بچوکترین بەرپرسیارێتی ھەڵناگرن، بەڵام لەسلێمانی لامەرکەزن تەنھا حکومەت بەخاوەنی عەیبەکانی سلێمانی دەزانن ئەگەر ئەجێندای ئەم و ئەوی ترە خۆشیان خاوەن نین. 

خەڵکی ئەوشارانە داوای لامەرکەزی دەکەن کەداھاتی زۆریان بۆحکومەت دەچێت، حکومەت کەمتر لەو داھاتە خزمەتی شارەکەیان دەکات، کەچی داھاتی سلێمانی ماوەی 30ساڵە لەنێوان چەند کەسێکی حیزبێکە و حکومەت بەداھاتی شارانی تر موچەی سلێمانی دابین دەکات، ئەوانەی داوای لامەرکەزی دەکەن باوەڕی تەواویان بەدیموکراسی و دابەشکردنی دەسەڵاتە، ئەو کەسەی لای خەڵکەوە ھەڵدەبژێرێت بڕیاری تەواوی لەشارەکە دەبێت، کەچی ئەوانەی داوای لامەرکەزی بۆسلێمانی دەکەن بەتەقە ھێرشیان کردە سەر گردی زەرگەتە، چونکە گۆڕان زۆرینەی دەنگی شاریان بردبوو و ئامادەش نەبون بۆیەک خولەکیش حاکمی شار بەگۆڕان بدەن، 

حاکمەکانی سلێمانی ماوەی سی ساڵە تەنھا بەو خزمەتەیان گرتوە، ھەرچی حکومەتی ھەرێم کەلای ئەوان پارتیە دەڵێت پێچەوانەکە بکەن دژایەتی پارتی بکەن، خەڵکیش ھەربەدوای ئەم میتۆدەن، کێش زیاتر دژایەتی پارتی بکات بەپەرلەمانتاری پاداشتی دەکەن، خۆ ئەگەر حیزبێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دژایەتی بارزانی کردبایە بیوتایە لەحوکمڕانی لات دەدەین یان قسەیەکی نابەجێی بوتایە دەبو بە حیزبی یەکەمی سلێمانی حاکمی شارەکەیان دەگرتە دەست،

سی ساڵە پارتی نە دوور نە نزیک پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی سلێمانی نەبووە، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەوە شارە 30 ھەزار قسەیان بە پارتی ووتوە خەڵکی ئەو شارە ھێشتا تینوی ئەو قسانەن تائێستاش لەسەر ئەو قسانە حاکمی سلێمانی دیاری دەکەن نە چاویان پرۆژە دەبینێت نەھیچ، خۆشیان ونکردووە ھێشتا نازانن بۆ تا ئێستا ڕق و کینەیان بەرامبەر پارتی و بارزانی ھەیە بۆ حەزیان لەوەیە قسەی نابەجێ و جنێوی پێ بڵێن بەرھەمی ئەو دژایەتیەیە سلێمانی بەم ڕۆژە گەیاند، کە کەس بەکەس نیە ئەگەر فریای نەکەون وەکو حەلەب وێران دەبێت وەکو کەرکوک و عەفرین دەیفرۆشن وەکو موصل لەناو گروپە میلیشیایەکان دا ون ئەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه