جەنابی ھاوسەرۆک،
سەرەتا باشتێکت بیر بھێنمەوە، ئەو ڕێکەوتنەی کرا لەگەڵ بەغدا شاندی ھەرێمی کوردستان بوو، ئەوەی شاندی ھەرێم دیاری دەکات حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئەوەی دەسەڵاتی پێ دەدات قسەی کۆتایی دەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، جا نە دوور نە نزیک پەیوەندی بەجەنابتەوە نیە ئەم ڕێکەوتنە! جەنابت زۆر ھەوڵت دا شکست بەو ڕێکەوتنە بھێنی بەلامەرکەزیەوە گرتبوت ھەموو ھەوڵێکت دا موچە تەنھا بۆ سلێمانی دابین بکەی بۆ ئەوەی وەکو دەستکەوتی شەخسی بەکاری بێنی و دژایەتی حکومەتی پێ بکەی سلێمانی جیابکەیەوە، بەڵام ئەم ھەوڵە نەزۆکەت سەری نەگرت، نەتوانی یەک فلس بۆ سلێمانی دابین بکەی، ئێستاش وەکو پاڵەوان خۆت دەکەیە خاوەنی سەرەکی ڕێکەوتن واقسە دەکەی گەر تۆ نەبویتایە ڕێکەوتن نەدەکرا !، ھەرچەند ئەوە سەرۆکی حکومەت بوو پاڵەوانی سەرەکی ڕێکەوتنەکە بوو کە قوباد تالەبانی نوێنەرایەتی حکومەتی دەکرد وسەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی تەواوی پێدابوو
بەڵام ماوەیەکی درێژبوو ناکۆکی زۆر لەنێوان حیزبەکان دروست بوبو، کەدرزێکی گەورەی دروست کردبوو لەنێوان لایەنە کوردیەکان، بەھیوابوین ئەم ڕێکەوتنە ئەم ناکۆکیانە کۆتایی پێ بێنێت، ھەر زوو سەرۆکی حکومەت ئەم ڕێکەوتنەی وەکو دەستکەوتێکی ھەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان ناوبرد بەئەوانەی دەنگیانیش نەدا، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی لێک نزیکبونەوەی نێو ماڵی کوردی و یەک ڕیزبن، کەجەنابیان قەد بۆشەخسی خۆی ھەوڵنادات بەڵکو بۆ بەرژەوەندی ھەموو کوردستان سیاسەت دەکات،
بەڵام جەنابت وەکو ھەموجار بۆ خۆدەرخستن ڕێکەوتنەکەت کرد بەدەستکەوتی شەخسی خۆت و حیزبەکەت، لەماوەی ڕابردوو کەشاندی ھەرێم دەچو بۆ بەغدا بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر بودجە وشایستەکانی ھەرێم جەنابت ھەر باسی تەسلیم بونت دەکرد نەک ڕێکەوتن،
ھەمیشە باسی ئەوەت دەکرد مەلەفی نەوتی ھەرێم دەبێت تەسلیمی بەغدا بکرێت، ئەوەی لایەنە شیعیەکانیش دەیان ویست ھەر ئەوەبوو کە مەلەفی نەوت لەدەست کورد دەربھێنن بۆئەوەی ھیچ شتێک لەدەست کورد نەمێنێت، ئەوکات ڕێکەوتن نامێنێت بەڵکو تەنھا تەسلیم بون لەبەردەستی کوردەکان دەبێت، جەنابت چەند جاریش سەردانی بەغدات کرد بەڵێنت بەلایەنە شیعەکان دا یان مەلەفی نەوت لەدەست ھەرێم دەردەھێنیت یان سلێمانی لەھەرێم جیادەکاتەوە بەڵام بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت ھەردوو پیلانەکەت سەری نەگرت،
سەرۆکی حکومەت چەند جار وتی ھیچ شتێک ڕادەست
ناکەین، بەڵکو ڕێک دەکەوین، بەغداش ھەر بەردەوام بو لەسەر سیاسەتی برسیکردنی کورد، ھەتا پێش ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان موچە لەماوەی سی ڕۆژ جارێک دابەش بکات ھیچ نیەتێکی ڕێکەوتن نەبوو لای بەغدا غرورێکی زۆریان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم بەبێ بەغدا ھەر سی ڕۆژ جارێک موچەی دابەشکرد، ئەوکات ئەوانەی بەغدا زانیان ئیتر حکومەتی ھەرێم کارتی برسیکردنی لەدەستیان دەرھێناوە ناچاربون پاشگەزبنەوە لە غرورەکەیان گەر نا بەتەواوی لێک جیادەبونەوە ھیچ شتێک نەمابو پێکەوەبن، ھەتا لەکۆتایی ڕێکەوتین، ئەوەی لەھەموو گرنگتر فرۆشتنی نەوتی کوردستان شەرعیەتی یاسایی وەرگرت بەڕێکەوتنی ھەردوولا. و ڕێکەوتنەکە تەنھا لەسەر بودجە و موچە نیە بەڵکو تەواوی مافەکانی کوردە، ئەمە دەسپێکێکە بۆ گەڕانەی شکۆی کورد کەئێوە لە شازدەی ئۆکتۆبەر نەتان ھێشتبوو، بەتایبەتی چارەسەکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه