سەرباری بڕینی قوت و شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، پرۆسەی ئاوەدانی و ریفۆرم و چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوامن.
جووڵەی ئاوەدانی و پلانەکانی چاکسازی و گۆڕانکاریەکانی حکومەت لە سێکتەرو بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، بوونەتە زامنی جۆرێک لە دڵنیایی و خستنەسەر رێگا ڕاستەکەی ئیدارەدانی دۆخی هەرێم لەم قۆناغە هەستیارەی هەنووکە هەرێم پێیدا تێدەپەڕێ.
ئەم جووڵەیەش لە کاتێکدایە بەغدا ساڵانێکە بەشێکی بەرچاوی شایستە داراییەکانی هەرێمی بڕیوەو بەم هۆیەوەو فشارێکی گەورەی خستۆتە سەر حکومەت و هاوڵاتیان و پرۆژە ستراتیژیەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزاری گشتیەوە. لەوانە ئاوو کارەباو دەرمان و بەشێک لە مادە خۆراکیەکان و سوتەمەنیەوە.
بەڵام ئامادەیی ورەی بەرزو خۆراگری هاونیشتیمانیان و پێداگری حکومەت لەسەر بەردەوامیدان بە چاکسازی و ئاوەدانی، نەیتوانیوە ئەم پرۆسەیە بوەستێنێ و هەرێم بخاتەوە دۆخی تەنگژەو قەیرانی بەردەوامەوە.
وەڵام بدەوه