لەوڵاتێک کۆمپانیایەکی گەورە ھەبوو، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە زۆر توند وبێ ویژدان بوو، بەھۆی قەیرانی سەخت نەبونی ھیچ کۆمپانیایەکی تر خەڵکی زۆر لەو کۆمپانیایە کاری دەکرد، ھەر چەندە کاری زۆر قورسیان دەکرد کە زۆر لە ھێزی ئەوان زیاتر بوو بەڵام ناچار بوون ھیچ بەدیلێکی تر نەبوو، بەڕێوبەرەکە ھەمیشە مەرجی بۆ ئەرکەکانی کرێکارەکانی دادەنا بەڵام ھیچ مەرجی بۆ مافەکانی دانەنرا، لەو کۆمپانیایە دەبوو دوازدە کاتژمێر زیاتر ئیش بکەی، جگە لەسێ سەعاتی ئیزافی، وبەرامبەر پارەیەکی زۆر کەم، موڵەت وەرگرتن بەھیچ شێوەیەک نەبوو، یەک ڕۆژ کارت نەکردبایە موچەی مانگ بەتەواوی دەبڕا،
لەسەر ئیش ھەر شتێکت بەسەر ھاتبایە کێشەی خۆت بوو، بمردبایە لەسەر ئیش نەک قەرەبوی خێزانی نەدەکرا بەڵکو ناشیان ناشت فڕێیان دەدای
لەکیسی خۆت دەچوی، بەڕێوبەری کۆمپانیەکە شەو قوماری دەکرد و دەی دۆڕاند بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو پارەیە لە ڕۆژ بەدوای بەھانێک دەگرا لەپارەی کرێکارەکانی دەبڕی،
عێراق وەکو بەڕێوبەری ئەم کۆمپانیای لێھاتووە کەھەرێم وەکو کرێکار دەبینێت، تەنھا مەرجی بۆ ئەرکەکانی دادەنێت نەک مافەکانی،جیاوازیەکە ئەوەیە بەڕێوبەرەکە قوماری دەکرد بەڵام
عێراق قوماری پێدەکرێت، خێروبێرەکانی بۆ وڵاتانی ترە، بۆ قەرەبوکردنی ئەوقومارەی پێدەکرێت کە قەیرانێکی گەورە دروست بووە ونەبونی ھیچ خزمەتگوزاریەک ونائارامی لەھەمو شارەکانی دەیانەوێت لەسەر حسابی بڕینی مافەکانی ھەرێم قەرەبوی خۆیان بکەنەوە شەقام لەخۆیان ڕازی بکەن، بتوانن بەم شێوەیە درێژە بەحوکمڕانی بدەن دەنگدانی داھاتوو زۆرترین دەنگ بھێنن.
حکومەتی ھەرێم سەرەتا ڕێکەوتنی کرد لەگەڵ کازمی و لێک تێگەیشتنێکی باش ھەبوو لەنێوانیان، ھەرچەندە بەتەواوی لەخواستی ھەرێم نەبوو بەڵام بەھۆی نیەت پاکی حکومەتی ھەرێم کەلەگەڵ دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانن نەک قوڵکردنی کێشەکانن، دواتر ڕێکەوتنەکە ھاتە پەرلەمان لیژنەی دارایی چەند گۆڕانکاریەکی لە ڕێکەوتنەکە کرد و مەرجی زیاتر بۆ ھەرێم دانا مافەکانی کەمتر کرد، دوبارە حکومەتی ھەرێم نیەت پاکی خۆی دیارکرد لە ھەندێک مافەکانی خۆی خۆش بوو پابەند بونی خۆیان بەڕێکەوتنەکە دیارکرد تەنھا بۆ ئەوەی کۆتایی بەکێشەکانی نێوانیان بێت قوڵتر نەبن، کەچی لەشەو تا بەیانی کەچەند کاتژمێرێکی پێ نەچو شوڤینیەکان بەتەواوی ڕێکەوتنەکەیان گۆڕی و تەنھا مەرجی بۆ ھەرێم و ئەرکەکانی دانا ھیچ مەرجی بۆمافەکانی و پابەند نەبونی عێرق بە ڕێکەوتنەکە دانەنا دەیانەوێت بەتەواوی ھەرێم تەسلیمیان بێت و ھیچ بەدیلێکی تر بەدەستیان نەبێت، ئەگەر سبەی ھەر کێشەیەک لەبۆڕی نەوتی ھەرێم یان کێلگەکانی ھەبێت نەتوانێت ئەو نەوتەی کەعێراق داوای دەکات ھاوردەبکات بودجەی ھەرم بەتەواوی دەبرێت بە موچەی فەرمانبەرانەوە.
عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو وڵاتێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات کە جگە لە عێراق ھیچ بەدیلێکی تر نیە، حکومەتی ھەرێی کوردستان تاکۆتایی لەگەڵ رێکەوتن وچارسەرکردنی کێشەکانی نێوانیانە بەڵام بەھیچ شێوەیەک تەسلیم نابێت، ڕێگای تر ھەن بەکاربێنن
وەڵام بدەوه