KurdistanPress...

CLOSE

دروشمەکانی ھەڵبژاردن ڕاست دەرچوون

دروشمەکانی ھەڵبژاردن ڕاست دەرچوون! 

ھۆگر نێروەیی 

یەکێتی کۆتایی پێ دەھێنین، ڕاستیان کرد، خەڵکی کوردستان کۆتایی بە ئەوان ھێنا کە جارێکی دیکە بڵێن رکابەری پارتین! کە پارتی سێ ئەوەندەی ئەوان دەنگی ھێنا ، کە جاران ئەوان و پارتی ھیچ جیاوازی ئەوتوو نەبوو. ئێدی کۆتایی بەئەوە ھات کە یەکێتی ڕکابەری پارتی بیت، بەڵکو ڕکابەری نەوەی نوێ و ئەوانەیە. وەریدەگرینەوەی ئەوانیش ڕادیوو نەبوو  ڕاست بوو بەڵام مەبەستیان ھەولێر نەبوو چاڤیلاند بوو! 

نەوەی نوێ درۆ دەکەن، 

ڕاستی کرد درۆ دەکەن کە دەڵێن جارێک پارتی لاواز دەبێت ،    درۆ دەکەن ھەتا پارتی ھەبێت  حوکمڕانی بە دەستی لایەنێکی دیکە بێت. 

یەکگرتوو، ئێتر بەسە، خەڵکی کوردستان بە یەكگرتوو وت ئیتر بەسە ئێوە گەورەکراون  چیدیکە گەورەتان ناکەین، لە 95% کە خەڵکی کوردستان موسلمانە ئێوە  کەمتر لە 5% لەو موسلمانانەن!  کۆتایی بەوەوە ھات کە ئیسلامی بن بەڵکو حیزبێکی سیاسین کە شەڕ بە ئیسلام دەکەن. 

کۆمەڵ ڕایاندەگرین، 

ڕاستیان کرد، بەڕاستی ڕایان گرت، خەڵکی کوردستان  بەشێوەیەک کۆمەڵ رایگرت کە ئێدی عەلی باپیر خەوان بە خواوە نەبینێتەوە، ڕایان گرت کە ئێدی عەلی باپیر لە لێرەوە خۆی بە نوێنەری خوا  بزانێت ! 

ھەڵوێست، ھەڵوێست وەردەگرین ، ڕاستیان کرد، کە خەڵکی کوردستان بە عەلی حەمە صالح وت ھەڵوێست وەردەگرین کە ھەر جارەو ڕەنگێکی، جگە لە زمانی ژمارە کە سێ بەشی وانیە  ھیچی دیکە ناڵێی، ھەڵوێست وەرگرت کە ژمارەی لایک و کۆمێنتەکان لە واقیع دا ھیچی وانیە کە تەنھا تۆ گەورەکراوی فەسیبووکی نە گەورەکراوی خەڵکی. 

بەرەی گەل، بە ئێمە دەکرێت، خەڵکی کوردستان لە یەکەم لە دایکبوونی سیاسی لاھور پێی وت بەتۆ ناکرێت، تۆ ئەوانی وەکو تۆ ھەر زوو کۆتایی پێتان دێت. کە کۆتایی ھاتن.

پارتی خۆڕاگری و ئاوادەنی، بۆ ھەموو لایەک دەرکەوت خەڵکی کوردستان خواستی  ئاوەدانی و ئارامی و خۆڕاگری حیزبەکانە بەرامبەر نەیارانی کوردستانە نەک جنێو و ھاتوھەوار و دروشمی گەورەی بێ ناوەڕوک.  جەماوەری کوردستان بە ھەموو لایەک وت ٣٣ ساڵە لەگەڵ پارتین ھێشتا ئەمە دەسپێکە  کە چۆن حەوی پشتی ئێمە لەگەڵ پارتی بوو حەوت پاشی ئێمەش ھەر لەگەڵ حیزبی کوردستان دەبێت کە پارتی یە. 

پارتیش نابێت غرور بگرێت بەڵکو دەبێت لە ئێستاوە خۆی ئامادەبکات بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، کە ئەم جارە ھەشت سەد ھەزار دەنگی  بردەوە دەبێت خزمەتێکی زیاتر بکەت و زیاتر کار لەسەر گڵەیی خەڵک بکات بۆ ئەوەی جاری داھاتوو یەک ملیۆن دەنگ و زیاتر بباتەوە. 

#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه