KurdistanPress...

CLOSE

ئەیلول بەھەموو مانەیەکی جیھانی شۆڕش بوو

‏‎ئەیلول بەھەموو مانەیەکی جیھانی شۆڕش بوو!

‏‎شۆڕشی ئەیلول، ھاوکێشەکانی ناوچەکەی بەتەواوی گۆڕی،  دیکتاتۆر لە دوای دیکتاتۆری لە گۆڕنا.

‏‎بەھۆی کاریگەری شۆڕشی ئەیلول ڕێککەوتنی شومی جەزائیر ئیمزاکرا، کە ڕێککەوتنی جەزائیر ئەوکات بۆ کورد شوم بوو بەڵام دوای بو بە خێروبەرەکەت بۆ کورد و ھەموو ناوچەکە، گەر  شۆڕشی ئەیلول نەبوایە شتێک نەدەبوو بەناوی ڕێککەوتنی جەزائیر، گەر ڕێککەوتنی جەزائیر نەبوایە ناکۆکی لەنێوان شا و سەدام نە دەگەیشتە بنبەست، کە شا ڕۆیشت بەڵام ناکۆکیەکانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەجێھشت، کەدوای شەڕی ھەشت ساڵی نێوان ئێران و  عێراق ڕوویدا، کە لەو شەڕە بەھۆی ئەوەی عێراق زۆر لاواز و قەرزاربوو ئابورییەکەی ئیفلیچ کرا سەدام ناچاربوو کوێت داگیربکات کە بەوھۆیەوە ئەمریکای دۆستی سەدام بۆ بە دوژمنی سەرسەختی سەدام سوپاکەی ئیفلیج کرد، دوای گەلانی عێراق ڕاپەرینی کرد 14 شاری عێراق لە ژێر دەسەڵاتی سەدام دەرھێنران، تا گەیشتە سێدارەدانی دیکتاتۆری عێراق کە شۆڕشی ئەیلول ھۆکاری سەرەکی بوو.  

‏‎شۆڕشی ئەیلول بەتەواوی جیاوازبوو لە ھەموو ئەو شۆڕشانەی پێش خۆی، ئەیلول بەھەموو مانەیەکی جیھانی شۆڕش بوو کە ھاوشێوەی شۆڕشی ئەوروپا بەگشتی و فەرەنسا بەتایبەتی و باشوری ئەفریقای ماندێلا و ھیندستانی غاندی بوو کە زیاتریش بوو نەک کەمتر. گەر شۆڕشەکانی جیھانی یەک دیکتاتۆر و نەیارێکی دژبەری ھەبێت، شۆڕشی ئەیلول چەندین دیکتاتۆر و  سەدان نەیاری دژبەری ھەرێمی و جیھانی ھەبوو، کە شۆڕشی ئەیلول سەرکەوتن و پێشرەویەکانی لە خەیاڵی کەسدانەبوو  و کاریگەریەکە ھێندە گەورەبوو و دیکتاتۆرەکە ناچارکرا تەنازول لەسەر خاکی خۆی بکات بۆ نەیارو و ڕکابەرێکی مێژینەی خۆی لە ناوچەکە، نەیارێکی تری ناوچەکە بۆ دەستکەوتەکان کەوتە  دژایەتی شۆرش، نەیارە جیھانیەکەش پشت لە پرەنسیپ و بەھاکانی جیھانی کرد ئیمزای خۆی لەسەر ڕێککەوتنەکە کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە شۆرش. کە زلھێزانی ھەرێمی و جیھانی لە دەوری ڕێککەوتنی جەزائیر کۆبوونەوە بەھۆی گەورەیی شۆڕشی ئەیلول.

‏‎شۆڕشی ئەیلولی مەزن نە شۆرشی بنەماڵەیەک بوو نە شۆرشی ناوچەیەک بوو نە شۆڕشی شەخس و  حیزبێک بوو بەڵکو شۆڕشی ئەیلول بە دروشمی کوردستان یان نەمان شۆڕشی ئازادی سەرتاسەری بوو کە ئازادیخوازەکان بە ھەموو چین و توێژەکان بەھەموو ڕەنگ و ئایدۆلۆژیایەکەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانی بوونی کۆکردەوە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەمی ڕژێمی زوحاکی ناوچەکە. کە شۆڕشی ئەیلول نەک ھەر تەنھا شۆڕشی ئازادی کوردستان بوو بەڵکو شۆڕشی دیموکڕاتیزەکردنی عێراقیش بوو کە عێراق لە ژێر دەستی دیکتاتۆر و تاکڕەو خۆسەپێنەر بێنێتە دەرەوە بکرێتە وڵاتی ھەموو گەلانی عێراق.کە زۆربون ئەو عێراقیانە بە ڕەگەز عەرەب بەشداری لە شۆڕشی ئەیلول کرد. 

‏‎شۆڕشی ئەیلول ئەوکاتە بەرپاکرا کە کوردبون لەسەختی سەختر بوو، کەنەیارەکەی بەھێزترین ھێزی ھەبوو لە ھەموو ناوچەکە، کە سوپاکەی بە پێشکەوتوترین چەکی سەردەم پڕ چەک کرابوو، کە شۆڕش نە پارە ھەبوو نەکۆشک و تەلار و نە چەکی پێشکەووتو، نە کەسیش دەیزانی زیندوو دەمێنێتەوە یان مردوو تەنھا ئیرادەیەکی بەھێزی شۆڕشگێری ھەبوو کە پڕبوون لەوانەی مەرگی خۆیان پێش هەموو شتێک دانابو بەو ئیرادە بەھێزە شۆڕشی بەرپاکرد لەدژی ستەمی زوحاکانی عێراق. 

‏‎ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول وەچەرخانێکی مێژوویی و گرنگ بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دا، کە شوناس و ناسیۆناڵیزمی کوردی بەرەو نەمان دەچوو زیندوو کردەوە، ئاڵای کوردستانی لەسەر شاخەکانەوە گەشاندەوە تا گەیشتە کۆشکەکانی وڵاتانی جیھانی، زمانی کوردی لە قەدەغەکراوەوە کرد بە زمانی فەرمی دانپێنراوی نەتەوەیەک. کەشۆڕشی ئەیلول جارێکی تر بەرخودانی کوردی زیندو کردەوە بەڕۆحیەتی سەردەمی مەھابادەوە، بەڕابەرایەتی بارزانی نەمرەوە،

‏‎کە کوردی لەبنەماڵە وخێڵ و جیاوازی زاراوەوە ھێنایە دەرەوە، کوردستان بونی خستە مێشکی تاک بەتاکی کوردەوە کە ئایندەی ھەمویان بەیەکەوە بەستراوە یان پێکەوە سەردەکەون یان یەک بەدوای یەک لەناو دەچن، شەرعیەتی دا کە کوردیش وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر خاوەنی دۆزێکی ڕەوایە. گرنگترین دەستکەوتیش بەدەستھێنا لە مێژووی کوردا، کەیەکەم شۆڕش بوو لەمێژودا مافی ئۆتۆنۆمی بۆکورد زامن بکات بەشەرعیەت دانی وڵاتێکی داگیرکاری کوردستان

‏‎‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه