KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی لە دیدی وڵاتانی دراوسێ

بارزانی، لای نەیارانی کورد باجی کوردایەتی دەدات، لێرە و لەوێ ھەرچی عەقڵیەتی شوڤێنی تورکی و عەرەبی و ئێرانی یە
کە کێشەیان لەھەبونی قەزیەی کوردی ھەیە، کەلای ئەوان شتێک نیە بەناوی قەزیەی کوردی، کێشەیان لەگەڵ سیاسەتی بارزانی ھەیە ھەرجارەو بەشێوازێک ھێرش دەکەنە سەری، چونکە میتۆدی بارزانی نابێتە ئەم وئەو و ئەوی تر بەڵکو میتۆدی ھەمیشە نەگۆڕە کوردایەتی یە،

تورکیا، ھەڕەشە لەبارزانی دەکات، ئەردوغان بەبارزانی دەڵێت ھیچ لە سیاسەت نازانی، لەمێژوودا کامە سەرکردە وشەخسی کورد زیاتر میتۆدی کوردایەتی پەیرەو کردبێت لەھەر شوێنێکی جیھان بێت تورکەکان بەکەسێکی نەزانیان زانیوە، لە
ھەمان کات دا بەمەترسی لەسەر خۆیان زانیوە، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەتایبەتی لەدوای ڕیفراندۆم ھەموو فۆکسی تورکیا کەوتۆتە سەر بارزانی بەمەترسیدارترین کەس بۆ سەرخۆیان زانیوە.

ئێران، وازی لەھەموو پارێزگاکانی عێراق ھێناوە، لەھەموو سەرکردەکانی شیعە وسونە کێشەی لەگەڵ کەس نیە چونکە ھەمویان لەژێر ھەژمونی خۆیانن بڕیاری ئەوان جێبەجێ دەکەن، تەنھا وازی لەھەولێر نەھێناوە، وتەنھا کێشەیان لەگەڵ بارزانی ھەیە، ھەر جارێک بە فیلمێک وسیناریۆیەکی دروستکراو پڕ لەدرۆ ھێرش دەکەنە سەر بارزانی چونکە بارزانی بەھیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر ھەژمونی ھیچ شەخس و وڵاتێک، وەکو ئەوانی تر و سیاسەتی بۆ کورد و کوردستانە.

عێراق، لەدەرەوەی ڕێکەوتنەکانی بارزانی ھیچ کێشەیان نیە وەک خۆی جێبەجێی دەکەن، بەڕێکەوتنێکی باشی و لەبەرژەوەندی خۆیانی دەزانن، بەڵام ھەربەرپرسێک ڕێکەوتن لەگەڵ بارزانی بکات ھەموو بەرپرسەکانی عێراق بە شیعە و سونەوە بە ڕێکەوتنێکی خراپی دەزانن، چونکە دەزانن بارزانی بۆ کورد نەبێت بەرژەوندی کوردی تێدا پارێزراو نەبێت ھیچ ڕێکەوتنێک ناکات.

سوریا،کەبنەماڵەی ئەسەد حوکمڕانن لەحیزبی بەعس، بەعس بەدرێژایی مێژوو کێشەیان لەگەڵ بارزانی ھەبووە، چونکە بارزانی داوای تەواوی مافەکانی کورد دەکات وەکو ھەموو نەتەوە و میللەتەکانی تر، ئەوانیش کورد وەکو مرۆڤ نابینن، دان بەبچوکترین مافی کورد نانێن، ھەتا پێش چەند ساڵیش ناسنامەشیان بەکوردەکان نەدابوو، ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەبێت و بتوانێت بەشار ھەموو کوردەکان لەسوریا دەردەکات.

لەڕوانینی «تورکیا،ئێران،عێراق،سوریا» ھەرچی نەیارو دوژمنی کوردە پێیان وایە سیاسەت بۆ کورد دەبێت ھەمیشە کۆیلەی ئەوان بن و بۆ ئەوان شەڕ بکەن، چەتە وژێر دەستی ئەوان بن بەرژەوەندی ئەوان بپارێزن، قەد داوای سەربەخۆیی مافە ڕەواکانیان نەکەن، نابێت ببن بەخۆیان بەڵکو ھەر دەبێت ئەم و ئەو و ئەوی تربن، ھیچ دۆزێکیش بەکورد ڕەوا نابینن، بەڵام بارزانی فەرھەنگی سیاسەتی لای ئەوان بەتەواوی گۆڕی بەھەموو نەیارو دوژمنەکانی کورد و جیھانی وت نەخێر بە گەلی کوردستانی وت بەڵێ و ڕیفراندۆمی کرد،
پەیامێکی بەدۆست و نەیارەکانی کورد دا کە کورد نە کۆیلەیە نە سەربازی کەسە نە شەڕ بۆ کەسیش دەکات بەڵکو تەنھا سەربازی کوردستانە و شەڕ بۆ نیشتیمانی خۆی دەکات خاوەنی ڕەواترین دۆزە دەست بەرداری نابێت.
 
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه