لەسەر گۆتاری سەرۆک کۆمار!
#HogirNerwayi
بەڕێز فەخامەتی سەرۆک کۆمار بەرھەم سالح، ئەوەی خاچی برایانی مەسیحی لەسەر شان ھەڵگرت لەشەڕی دژ بەداعش، ناوی سەرباز نیە و پاشگریشی موسڵمان نیە لەجێشی عێراقیش نیە، بەڵکو ناوی پێشمەرگەیە و پاشگری کوردستانە پێی دەڵێن پێشمەرگەی کوردستان، پارێزەری پێکەوە ژیان لەناوچەکە،
پێشمەرگەی کوردستان نەک تەنھا کەنیسەی برایانی مەسیحی ڕزگار کرد لەداعش بەڵکو بەرگری لەھەموو ئاین و ئاینساز و بێ ئاینەکان کرد، بەھەزاران شەھید وبرینداریشی دا بۆبەرگریکردن لەمرۆڤایەتی لەبەرامبەر داعشی تاریک پەرست، ھەر پێشمەرگەبوو خوێنی دا بۆ ڕزگارکردنی شنگال و برایانی ئێزیدی،
بەڕێز سەرۆک کۆمار ھەڵەی کەوتت عێراق وڵاتی پێکەوە ژیانە،
پێکەوە ژیان یەکتر قبوڵ کردنە، کوا لە عێراق یەکتر قبوڵ کردن ھەیە بەڵکو تەنھا خۆسەپاندن ھەیە بەھێزەکە لاوازەکە قوت دەدات، قەد باوەڕیان بەپێکەوە ژیان نیە چما کورد لە عێراق ناژین، ئەو ھەموو زوڵمە لەکورد دەکرێت، ئەو عێراقەی تۆ بە شان و باڵی ھەڵدەدەی بە وڵاتی پێکەوەژیانی دەزانی ھەشت ساڵە بودجە وقوتی خەڵکی کوردستانی بەناحەق بڕیوە، دان بە بچوکترین مافی نانێت کە کورد نەتەوەیەکی مەزن لە عێراق پێک دێنن.
کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە نەک عێراق، لەکوردستان مافی ھەموو ئاین و نەتەوە و پێکھاتەکان پارێزراوە لەگەڵ ئەوەی کوردستان ڕێژەی زۆری ئیسلامن و کوردن بەڵام ھیچ خۆسەپاندنێک نیە ھەمویان یەکسان، بەپاپای ڤاتیکان بڵێن ئەگەر بڕیار بوایە دەوڵەت لەسەر بنەمای پێکەوە ژیان دابنرێت دەبوو کوردستان ببێتە گەورەترین دەوڵەتی پێکەوەژیانی جیھان، عێراقیش بەتەواوی لەڕەگ و ڕیشەوە ھەڵبوەشێنرێتەوە چونکە ھیچ بنەما وپرەنسیپێکی پێکەوە ژیان تێیدا بونی نیە و نەبووە و نابێت.
وەڵام بدەوه