Kurdistan Press - پێشبینییەکان بڕیارەکانی تری دادگای فیدڕاڵی پێشبینییەکان بڕیارەکانی تری دادگای فیدڕاڵی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشبینییەکان بڕیارەکانی تری دادگای فیدڕاڵی

پێشبینییەکان...بڕیارەکانی تری دادگای فیدڕاڵی و قۆناغی شکستی مەتبەخی سیاسی پشتەوەی بڕیارەکانی دادگا

تەنیا کوردی

دادگای فیدڕاڵی بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ھەرێم ھەنگاو  بە ھەنگاو چەندان بڕیاری دیکە لە دژی ھەرێم دەردەکات.

ئەم دادگایە لە پەنای سەرقاڵکردنی رای گشتی عێراقی و ھەرێم بە پرسی موچەو بودجە، بە سکاڵای پێشوەختە ئامادەکراو بە ھاوکاری ھەندێ ھێزی ناوخۆیی و عێراقی کە ھەماھەنگیان لەگەڵ پشتەوەی مەتبەخی سیاسی ئەم دادگایە ھەیە، شەڕی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ھەرێم لە ڕووی سیاسی، عەسکەری و دیپلۆماسی و ئابووری دەکات، دەیەوێ دەسەڵاتی ھەرێم لە چوارچێوی بڕیارە سیاسییەکانی ھێزێکی دژ بە ھەرێم، نەھێڵێت و لە ھەموو سێکتەرێکدا گەشەو پێشکەوتنی دیپلۆماسی و ئابووری بخاتە ژێر رکێفی دەسەڵاتێکی مەرکەزی لە عێراق...

قۆناغی ھەڵسانەوە

........................

یەکەم...بڕیارەکان ماون کە لەم دادگەیە دەردەچن، وەک وتم لە مەلەفی ئابووری و سیاسی و دیپلوماسی تا مەلەفی سەربازی و ئەمنی و دەسەڵاتەکانی دیکەی ھەرێم دادگا نیەتی ھەنگاو بۆ ئیختناقی ھەرێم بنێت، بەڵام ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان و بە شەرعیکردنەوەی دەسەڵاتی یاسادانان لە ھەرێم ھەنگاوی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی مەتبەخی سیاسی پشتەوەی ئەم دادگایە دەبێت.

دووەم...ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم چ لە ئێستابێ بە رێککەوتنی ھەرێم و تورکیا و عێراق، یانیش لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢٥ کە بڕیاری راگرتنی دادگای ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی لەسەر راگرتنی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت، کاریگەری دەبێت لەسەر پێگەی ھەرێم، بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٥ کە ھەرێم سانسۆری دەولی لەسەر نامێنێ لە ھەناردەی نەوتی خۆی، ئەمە گورزێکی گەورە دەبێت لە مەتبەخی سیاسی پشتەوەی بڕیارەکانی دادگا، خاڵی وەچەرخانی گەورە دەبێت بۆ بەھێزکردنی پێگەی ئابووری ھەرێم.

سێیەم، دروستبوونی فەوزایەکی ناوخۆیی لە عێراق کە دەرفەت دادەتەوە ھەرێم، ئەم فەوزایە بەدوورنازانرێ گەر ئەم ھێزانەی پشتەوەی مەتبەخی سیاسی دادگا وا تێبگەن پێشوەختە ئەوان براوەن.

چوارەم، ھەڵوێستی ھێزو لایەنە سیاسییەکان لە پاڵپشتیکردنی سەرۆک بارزانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە کە ھەمیشە سەرۆک نەخشەڕێگای ھەیە بۆ پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێم و ئەم نەخشەڕێگایە بەگوێرەی تەوقیتی خۆی سەرکەوتن بۆ ھەرێم گرەنتی دەکات.

پێنجەم، تەوازنی ھێزی ئیقلیمی لایەک تورکیاو وڵاتانی عەرەبی، لە داھاتوو چەقی کۆمەڵێک رووداو دەبن بۆ گۆڕینی ئەم تەوازنە بە تایبەت ئەمریکا و ھاوپەیمانان کە فۆرمی عێراق بەم شێوەیەی ئێستا دەزانن کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

دەرەنجام

تەواوی بڕیارەکانی ئەم دادگایە لە دوورمەودا دەبنە مەرەکەبی سەر کاغەز، چونکە ھەرێمی کوردستان، لە قۆناغێکدایە کە بەشێوەیەکی پراگماتیکی خۆی دەپارێزێ تا بە ھەڵبژاردن شەرعیەتی دامەزراوەکانی وەردەگرێتەوە.

سەرۆک بارزانی لەو پیلانگێڕییە زۆر بە وردی سەرجەم پیلانگێڕییەکانیان لە کۆتاییدا لەبار دەبات، داھاتووی ھەرێم گەشە کە لە کۆتاییدا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێ و ھەرێم بەرەو تەواوکردنی رێکارەکانی سەربەخۆیی ھەنگاو دەنێت لە ناوچەکە.

بۆ ھاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست لەگەڵ ھەرێم بابەتی ئیختناقی ھەرێم بە روونی دیارە بۆیە لە کۆتایی بۆ پارێزگاری لەم ھەرێمە دەستوورییە ئەنجامەکە بە سەرکەوتنی ھەرێم کۆتایی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه