مامۆستایان لە نێوان خۆپێشاندان و ڕاپەڕین!
تۆ ئازادیت ئەم حکومەتە بەدڵت نەبێت، داوای حکومەتێکی دیکە بکەی، کە لەدەنگدان دەنگ بەو خەڵک و حیزبانە بدەی کە بەدڵت بن بۆ پێکھێنانی حکومەتێک کەبەدڵی خۆت بێت. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو ئازادییەی تۆ داوادەکەی مانای تەواوی خۆی ھەبێت دەبێت ڕێز لە ئازادی منیش بگری، کەمنیش ئازادم ئەم حکومەتە بەدڵم بێت، کە من و زۆرینەی خەڵک دەنگی پێداوە تا ئەم حکومەتە پێکبھێنرێت. دەتوانی لە دەنگدانی داھاتوو دەنگی خۆتان زیاد بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت، گەرنا تۆ تەنھا بە دوای ئازادی خۆت بیت ئازادی من ڕەتبکەی ئەوکات ھەرچی بیت بەس ئازاد نیت، جیاوازیت نیە لەگەڵ دیکتاتۆرەکان چونکە ھەموو دیکتاتۆرەکانی جیھانیش ئەوەی دەکەن لە مێشکی خۆیان دروستن و شەرعیەتیش بە ئەوە دەدەن کەئەوەی ئەوان دەکەن ئازادییە!
مامۆستایان مافی خۆیانە داوای پلە بەرزکردنەوە و مووچە و ھەر شتێک بکەن لە چوارچێوەی مافەکان دا بەڵام داواکردنیش ئسول و شێوازێی خۆی ھەیە کە دەبێت بە ڕێزەوە بکەی نەک بە تەشھیرو قسەی ناشرینەوە بگری.کاتێک قەڕزی تۆ لای کەسێک بێت مافی خۆتە داوای قەڕزی خۆت لە قەڕزارەکە بکەی ھەموو یاساکان پشتگیریت دەکەن بەڵام ھەر کەتەشھیرت بە قەڕزارەکە کرد ئەوکات یاساکەش پشتگیری قەڕزارەکە دەگرێت نەک تۆ، لەسەر قەڕزی خۆت قەڕزار دەبی، دەبێت داواکاری قەڕزارەکە جێبەجێ بکەی گەر نا لە زیندان دەبی. مامۆستایانی سلێمانیش رێک بەوشێوەن. لە ژێر پەردەی داواکاری نیمچە راپەرین دەکەن. کە ئامانجیان پێش داواکردنی مافەکانیان ڕۆخاندنی حکومەتە کە رۆژانە سەدان جار تەشھیر و قسەی ناشرین بە حکومەت دەکەن.
ئەوەی مامۆستایانی سلێمانی دەکەن ڕاپەڕینە، کەلە ژێر پەردەی خۆپێشاندان دەیانەوێت ڕاپەڕین بەسەر حکومەتەوە بکەن وئەم حکومەتە نەھێلێن. کەلەھیچ کوێی دونیا نیە تۆ داوای شتێک لە حکومەتی وڵاتی خۆت بکەی لەھەمان کاتدا داوای ڕۆخاندنی بکەی. ئەو وڵاتانەی سیستەمیان دیموکراسی یە شتێک نیە بەناوی ڕاپەرین، لە جیاتی ڕاپەرین ھەڵبژاردن ھەیە، چونکە دەبێت ڕێز لەو ھەموو خەڵکانەش بگرێت کە زۆرینەن و دەنگی بە خەڵک و حیزبێک داوە بۆ پێکھێنانی حکومەت. ڕاپەرین تەنھا لەو وڵاتانە دەکرێت کە فرە حیزبی نین تاک حیزبین و سیستەمی دیکتاتۆری پەیرەو دەکەن. لە ھەرێمی کوردستان سیستەمەکە بە تەواوی دیموکراسیە. کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان داوای سیستەمی وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن، بەڵام قەت نایانەوێت وەکو خەلکی ڕۆژئاوابن. کە لە داواکردندا دەیانەوێت وەکو ڕۆژئاوابن بەڵام لە ئەرکی سەر شانی خۆیان دەیانەوێت ھەموو شتێک بن تەنھا ڕۆژئاوایی نەبن.
لە سیستەمی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە دیموکراسین، تۆ کە حیزبێک بەدڵت نیە دەنگی پێنادەی، نەک جنێوی پێدەی کە دەسەڵاتی فیشەکت نیە، گەر نا فیشەکت بەکاردەھێنا، وەڵامی حکومەتیش بۆ ھەمو تەشھیرو قسەیەک و دژایەتییەک یاساییە، کە یاسا ڕێگری لە دیکتاتۆریەت فەوزا دەگرێت، لێردا دوو شت ھەیە سێیەم نیە، یان دیکتاتۆر دەبیت، ھەموو شتێکی دژی خۆت سەرکۆت دەکەی، یان دیموکراسی دەبیت بەیاسا ھەموو شتێک یەکلایی دەکەی. ئەوجا ئەوەی مامۆستایان دەکەن لە داواکردن دەرچووە حکومەتی دەبێت رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ کۆتایی ھێنان بەم فەوزایە کە خەڵکی دیکە بۆ مەرەمی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ دژایەتیکردن و نەھێشتنی حکومەتی کوردی.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه