Kurdistan Press - راستییەکان وەک خۆی لە نەینەوا راستییەکان وەک خۆی لە نەینەوا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راستییەکان وەک خۆی لە نەینەوا

راستییەکان وەک خۆی لە نەینەوا

لە نەینەوا پارتی لەم ھەڵبژاردنە دەنگەکانی زیادکرد بەگوێرەی دوا زانیاری دەنگەکانی گەیشتە ١٤٠ ھەزار کە ھێشتا فەرزی دەنگەکان ماوە، لەم ھەڵبژاردنە لە کاتی تەواو بوونی پرۆسەی دەنگدان لە نەینەوا رێژەکە گەیشتە ٣٣٪، بەم ئەنجامە پارتی سەروی شەش بۆ حەوت کورسی دەبرد و دەنگی یەکەمی نەینەوا دەبوو، بەڵام لە دوای سەعات شەش کە دەنگدان کۆتایی ھات، تا سەعات نۆی شەو، بەداخەوە لاینەکان دەسکاری رێژەکەیان کرد و بە ساختەکاری رێژەی بەشداریان گەیاندە سەروی ٥٠٪...کە بەم دەسکارییە سەروی ٢٠٪ ساختەکاری کرا، 

سەرباری ئەم ستەمەی لەوێ لە لیستی ١٩٧ پارتی کرا کە لیستی سەرجەم پێکھاتەو نەتەوەو ئاینزاکان بوو، کە ھەموومان دەزانین لە نەینەوا پێشینەیەک ھەیە بۆ گۆڕینی کورسییەکان و لە رابردوش ئەمە سەلمێنراوە، بەڵام ئەم ئەنجامەی ئێستاش کە پارتی لە نەینەوا بەدەستی ھێناوە ئەنجامێکی باشەو بۆ دوای ھەڵبژاردن واتە پێکھێنانی حکومەتی لۆکالی نەینەوا پارتی بە جێگیری ئیسحقاقی ھەڵبژاردنی خۆی دەبات..

لە نەینەوا بە بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشووتر دەنگی پارتی زیادی کرد، لە دەنگدانی تایبەتیش تا ئەمڕۆ دەنگەکانی پارتی سەروی ١٠ ھەزار دەنگ زیادی کرد.

ئەوەی ماوەتەوە رێکارەکانی کۆمسیۆنە کە لایەنی فەرمی پارتی بۆ کۆی پرۆسەکە رێکاری خۆی ھەیە، گەر بەشێوەی دادپەروەرانە کۆمسیۆن رێکارەکان وەک خۆی وەرگرێت بەبێ تەدەخولی سیاسی...

لە نەینەوا پارتی براوەیە و شکستی نەبردووە، کورسیەکانیش لەم ھەڵبژاردنە جوودابوو کە کەمکرانەوە بۆ ٢٦ کورسی جگە لە کۆتاکان..بۆ ھەڵبژاردنێکی تریش دڵنیام بەم جدیاتەی کە ئێستا ستافی پارتی لەوێ کار دەکات، بەم رۆحیەتە دەتوانن ئەنجامی باڵاتر بەدەستبێنن..

تەنیا کوردی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه