Kurdistan Press - کێ شەڕ دەھێنتە ھەرێمی کوردستان کێش داوادەکات شەڕی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دووربخڕێنەوە کێ شەڕ دەھێنتە ھەرێمی کوردستان کێش داوادەکات شەڕی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دووربخڕێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ شەڕ دەھێنتە ھەرێمی کوردستان کێش داوادەکات شەڕی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان دووربخڕێنەوە

عێراق و تورکیا قەت بەراوردی یەکتر ناکرێن تورکیا دووەم 
ھێزی ناتۆیە تەداخول لە زۆربەی وڵاتەکان دەکات ھەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو شوێنانەی کە تورکیا ھەمیشە سنورەکانی بۆمباران دەکات بەبیانوی پەکەکە، پەکەکە ئێستا لە لیستی تیرۆر دایە لە ئەمریکا ، تورکیا ڕێکەوتنی ھەیە لەگەڵ عێراق کە ئەو شوێنانە بۆمباران دەکات کە پەکەکەی لێیە جا ھەر شوێنێک بێت ، پارتی ھیچ جارێک ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا نەکردووە بۆ بەزاندنی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵکو چەند جاریش داوایان کردووە کە شەڕی خۆیان لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان دوربخەنەوە خەڵکی ئێمەش نەکەنە قوربانی ململانێی نێوان خۆیان بچن لە وڵاتی خۆیان ئەم شەڕە بکەن خۆ پارتی ناتوانێت شەڕ لەگەڵ تورکیا ڕابگەینێت ھەر ئەوەندەی لەدەست دێت چونکە ھەرێمی کوردستان دەوڵەت نیە سەر بە عێراقە دەبوایە عێراق سکاڵای لەسەر تورکیا تۆماربکردایە بەڵام چونکە ڕێکەوتنی ھەیە لە نێوانیان لە سودی عێراق دایە ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن ھەرگیز سکاڵای لەسەر تۆمار ناکەن ، ئەگەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر نەبوایە بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم سنورە دەستکردەکان ھەڵدەوەشانەوە ئێستا کوردستان دەوڵەت دەبوو نەک ھەرێمێک سەر بە عێراق خاوەن سنوری خۆی دەبوو ھیچ وڵات و کەسێک جورئەتی نەدەکرد سنورەکانی کوردستان ببەزێنێت بەڵام بەداخەوە گروپێک لەناو یەکێتی خیانەتی کرد کەرکوکی دایە دەست میلیشیایەکانی سەر بە ئێران کە لە عێراقن بەناوی ڕێکەوتن ئێستا ھەر بەناوی ڕێکەوتن بەتەمایە چەندین ناوچەی تر لەسنورەکانی خۆیان تەسلیمی ھێزەکانی عێراق بکات ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەوان ، تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا ھەرچواریان دوژمن و داگیرکەری هەرێمی کوردستانن بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە تاخمی ١٦ی ئۆکتۆبەر  ڕێکەوتن دەکەن بۆ پەلکێشکردنی ھێزی داگیرکەری عێراق بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان و پارتی ھەرچی لە توانادایە دەیکات بۆ دەرکردنی ھێزە داگیرکارەکەی تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان . 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه