Kurdistan Press - کوردانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەنگیان بە کوردبوون دا کوردانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەنگیان بە کوردبوون دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەنگیان بە کوردبوون دا

بەشداری بەرفراوانی دانیشتوانی کوردی نەینەواو کەرکوک و سەلاح الدین لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان سەلماندی سیاسەتی بە عەرەب کردنی کوردستان سیاسەتێکی فاشل و شکستخواردوی رژێمە یەک لەدوا یەکەکانی بەغدا بوو. 

کوردانی هەرسێ پارێزگاکە سەلماندیان کورد سەرباری جیاوازی بیروبۆچوون و دیدگا، ئامادەن لە پێناو شکۆی نەتەوەو نیشتیمان قوربانی بە هەموو جیاوازیەکانیان بدەن و لە هەڵبژاردنە چارەنوس سازەکاندا ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیان جێ بەجێ بکەن و سڵ لە هیچ بەربەست و ئاستەنگێکی سایکۆلۆژی نەکەنەوە. 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان سەلماندی کورد گەلێکی ئازادیخواز و چالاک و هۆشیارەو لە کاتی ئەرکە قورسەکاندا قوربانی بەهەموو جیاوازی و گلەیی و نارەزایەتیەکانی دەدا و سەنگەر چۆڵ ناکات و گەلێکە کۆت و بەندی نەتەوایەتی و سنوری دەسکردی جوغرافی و لە قالبدان قەبوڵ ناکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا