دادگای باڵای عێراق وەک بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی یا ئەوەی ناوی نراوە دادگای فیدڕاڵی، ئەرکوبەرپرسیارەتیە یاسایی و دەستووریەکانی تەنیا لە فشار خستنەسەر لایەنی کوردی چڕ کردۆتەوە.
ئەم دەزگا یاساییە لەبری پاراستنی پێکەوەژیان و لەبەرچاوگرتنی مێژووی سیاسی عێراق و رابردووی پڕ لە مەینەتی کوردو دیرۆکی ململانێ خوێناویەکان و پێکهاتەی کۆمەڵگای عێراقی، بڕیارەکانی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی و دڵەراوکێوە.
لە وڵاتانی پێشکەوتوو و گەشەسەندوو، سەروەری یاساو سەپاندنی بڕیارو راسپاردەکان بە بێ جیاوازی بەسەر سەرجەم چینوتوێژەکانەو سەنگی مەحەکی یەکسانی و دادی کۆمەڵایەتیە. بەڵام رۆڵی دادگای فیدڕاڵی لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و چارەسەرکردنی گرفتەکان و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەگوزەرێ، رۆڵێکی نەرێنیە و ئەم دامەزراوەیە بۆتە ئامرازێک بەدەست هەندێ لایەنی سیاسیەوە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و لە قالبدانیەوە.
وەڵام بدەوه