هیچ قەیران و تەنگژەیەکی سیاسی و ئابوری لە رێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ڕژانە سەرشەقام و نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزیەوە رووی چارەسەر نابینێ.
ناڕەزایەتی دەربڕین و گلەیی و گازندە مافێکی سرووشتی و ئاسایی و یاسایی گەلانە. بەڵام کاتێک خۆپیشاندان و ڕژانەسەرشەقام بەلارێدا دەبرێ و هێزو تەوژمە شاراوەکان ئاڕاستەکەی دەگۆڕن و بەرەو تووندوتیژی و ئاڵۆزیەوە دەیبەن و دۆخی ئەمنی دەکەوێتە ژێر مەترسیەوە، ئا لێرەدا پێویستە رێی لێ بگیرێ و رێگەنەدرێت بەرەو ئاڵۆزیەوە ببرێت.
گواستەنەوەی خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەغدا، لە بری چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ موچەو شایستە داراییەکانی هەرێم، هیچی لێ شین نابێت.
حکومەتی ئیتیحادی ئەگەر نیازی چارەسەرکردن و بەلادادانی پرسی بودجەوموچەو شایستە داراییەکانی هەرێم و فەرمانبەرانی کوردستانی هەیە، با بێ سێودوو رێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێم جێبەجێ بکات و کۆتایی بەم یاری چاوشارکێیە بهێنێ و نیەت پاکی بسەلمێنێ چیتر کات نەکوژێ.
وەڵام بدەوه