میللەتێکین ھەندێکمان بە ڕەشبینیەوە گرتومانە، ھەندێکی ترمان بە وێرانی و ڕوخاندنەوە گرتویانە.
گەر زانایانی گەردون بڵێن بەردێکی گەورە لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە ھەندێکمان ھێندە ڕەشبینین پێش زانایانی گەردون دەکەوین ئەو ھەموو جوگرافیە گەورەیەی جیھان دەڵێین بەردەکە لەھەرێمی کوردستان دەکەوێت وێران دەکات، ھەندێکی ترمان ھێندە ڕق و کینەمان لە دڵە ئاوات دەخوازین بەردەکە لە ھەرێم بکەوێت بۆ وێرانکردنی وڵات وائەزانین بەم ڕێگایە حکومەت دەڕوخێنین.
باران نابارێت نەفرەت لەحکومەت دەکەین کەخودا غەزەبی لە ئێمە گرتوە لەخراپی حکومەت باران نابارێنێت!
کە باران دەبارێت لافاو دروست ببێت کە کارەستێکی سروشتی یە لەھەمو وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھان لافاو دروست دەبێت حکومەت تێر جنێو دەکەین کە ھێشتا ناتوانێت ڕێگری لە ڕودانی لافاو بگرێت! بە ئاوازێکی نوێ و پڕحەماسەوە دەڵێین بڕوخێت حکومەت!
حیزبە پۆپۆلیستەکان و ھەڵەکانی دەسەڵات و نادادپەروەری لە نێوان چینەکانی خەڵک و ناھۆشیاری ھەندێک خەڵکی کۆمەڵگا ھۆکاری سەرەکی ئەم ڕەشبینی و ئاواتی ڕوخاندنی ھەر شتێکن لای خەڵکەوە.
حیزبە پۆپۆلیستەکان قەد نایانەوێت دۆخی خەڵک باش بێت، ھەر دەیانەوێت خەڵک لەسرەی بەنزین و غازبێت، موچەیان بەپەنجا ڕۆژ جارێک بەنیوە دابەش بکرێت، بازاڕ ھەر گران بێت بۆ ئەوەی بتوانن ھەر ھەمان ئاوازی بڕوخێت حکومەت بە ڤێرژنی نوێوە بژەنن.
گەر دۆخی خەڵک باش بێت ھیچ قەیرانێک بونی نەبێت حیزبە پۆپۆلیستەکانی کوردستان بە چی بیانویەک دەڵێن بڕوخێت حکومەت، نەبونی ھیچ پڕۆژەیەک و ستراتیژیەک کە تەنھا بە توڕەیی خەڵکیان گرتووە خۆیان دەڕوخێن بەنەمانی قەیران، جا ھەتا پێیان دەکرێت قەیرانەکان گەورە و گەورەتر دەکەن بۆ نەڕوخاندنی خۆیان.
گەر بمەوێت لەنوسەرێک باشتربم بە قسە نابێت دەبێت باشتر لەو بنوسم، بیرۆکە و پێشنیارەکانم باشتر بن، گەر ئەوانیش بیانەوێت دەسەڵات لەحکومەت وەربگرن دەبێت بیرۆکە و پرۆژەی باشتریان ھەبێت لەحکومەت نەک ھەر بەڕوخاندنەوە بیگرن بەبێ پڕۆژە و ستراتیژیەت لە خەیاڵی خۆیان دا ڕۆژانە ھەزار جار حکومەت بڕوخێنن خۆیان ببن بەحکومەت، ئاخر حکومەت وتار نیە بەدڵی خۆت و چۆن بتەوێت وا بنوسرێ گوتار نیە چۆن بتەوێت وا بدوێ،
حکومەت پلان و ستراتیژیەتە بۆ داھاتو پرۆژەیە بۆ باشترکردنی ژیان گوزەرانی خەڵک ئەمنیەتە بۆ سەقامگیری وڵات ھتد ...
خەڵک مافی خۆیانە داوای باشتر و باشترین بکەن، حکومەت ھەڵەی ھەبوو ڕەخنەی بونیاتنەر بگرە ھەتا باش بێت ھەر باش نەبوو مەیڕوخێنە بەلافاو و بەرزکردنەوەی قورئان بیرت لای سوتاندنی بارەگاکانی حکومەت بێت بۆ ڕوخاندنی، دەتوانی بەدەنگی خۆت حکومەت بڕوخێنی حکومەتێکی باشتر دروست بکەی، حکومەتی ھەر وڵاتێک لەسەر ئاستی ھۆشیاری خەڵک دروست دەبێت خەڵک حکومەت دروست دەکات نەک پێچەوانە، حکومەتیش دەرھاوێشتەی ئاستی ھۆشیاری خەڵکە. کە خەڵک کێ بە باش دەبینێت بۆ بەرێوبردنی خۆی.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه