Kurdistan Press - بوژانەوەی هیوا بوژانەوەی هیوا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوژانەوەی هیوا

لیستی هاو پەیمانی بارزانی، سەدر و سونەکان  لیستێکە لەسەر بنەما نیشتیمانیەکان و پاراستنی بەرژەوەندی گەلانی عێراق و گێڕانەوەی هیوا بۆ کەمەڵگەی  شەکەتی عێراقی دامەزراوە. 

ئەم هاوپەیمانیە نوێنەرایەتی زۆرینەی چینو توێژەکانی کۆمەڵگای موزائیکی عێراقی و کوردستانی دەکات و هێمای پێکەوەیی و یەکهەڵوێستیە. یەکهەڵوێستی بە ئاراستەی خزمەت و گێڕانەوەی شکۆ بۆ چەمکی دەولەت و حوکمرانیەوە. 

بەداخەوە حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی بەغدا بە درێژایی هەژدەساڵی دوای داڕمانی بەعس، توانای سەربەخۆیی لە بریارە نیشتیمانیەکان و سەرخستنی چەمکی دەوڵەتداری و پاراستنی بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکانیان نەبووە. 

 هۆکاری ئەم بێ هێزیەش بە پلەی یەکەم بۆ هەژمونی ئێران و دەستوپەیوەندیەکانی ئەم وڵاتەو خۆبەدەستەوەدانی بەشێک لە سیاسیە عێراقی و بکەرانی نێو سیستەمی حوکمرانی و دونیای سیاسەت بە هێزێکی هەرێمی دەگەڕێتەوە. 

ئەم وابەستەبوونە قووڵەی  بەشێک لە سیاسیە تائیفیەکان بە هەژمونی ئێرانیەکان لە ساڵانی رابردوو، مخابن بووە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم شکۆی حکومەت و چەمکی دەوڵەت و شێوازی حوکمرانی و  پرسی خزمەتی  نیشتیمانی و خزمەتی گەلانی عێراقەوە. 

لیستی بارزانی و سەدر و سونەکان دەرهاوێشتەی بیرۆکەی خستنەسەر ڕاستەڕێی شەمەندەفەری دەوڵەتداری و حوکمی گەلە بەسەر گەل و سەرخستنی مەفهومی ڕاستەقینەی دیموکراسی و حوکمی زۆرینەیە. 

ئەم لیستە هێمای ڕەتکردنەوەی حوکمرانی تەوافوقی شکست خواردووی هەژدەساڵی رابردووی مێژووی پۆست بەعسە ( قۆناغی دوای بەعس). 

سەرکەوتنی ئەم هاوپەیمانیە بەندە بە دامەزراندنی  مۆدێلێکی نمونەیی لە حوکمرانیەکی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای حوکمی زۆرینەیەکی بەرپرسیارو  و کاڵ کردنەوەی زهنیەتی تائیفی و سەرخستنی ماهیەتی دیموکراسیەوە. 
هەربۆیەش نەیارانی ئەم هاوپەیمانیە وەک ئەوەی کێچ کەوتبێتە کەوڵیانەوە،  پێی دڵتەنگو سەخڵەت و نیگەران و توڕەن و بەردەوامن لە دژایەتی کردن و رەت کردنەوەو ئاستەنگ نانەوەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا