Kurdistan Press - بۆچی بۆ کورد گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت بۆچی بۆ کورد گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی بۆ کورد گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت

کە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بەمەرج موڵەتی دا ئاھەنگی نەورۆز لە کەرکوک بەڕێوەبچێت، ئەویش تەنھا سێ کاتژمێر! کە ئیھانە و سوکایەتیەکی گەورە بوو بە گەورەترین نەتەوەیی کەرکوک بکرێت، ئەوەی خراپتر بەو سوکایەتیە کە حیزبێکی  گەورەی کوردی کەنفوسیان لەکەرکوک زۆرترینە بەو سوکایەتیە ڕازی بون، بەدەستکەوتیش بۆخۆیان دەبینی! 
لەوە خراپتریش کە پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستی کوردە و پارێزەری دەستورە کەچی لەسەر ئەو سوکایەتیە مەزنە بێدەنگ بوو، کە ھەمیشە کاتێک کورد پێویستی بە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارە، سەرۆک کۆمار بێدەنگ بووە! قەت دەسەڵاتی بۆ بەرژەوەندی کورد بەکارنەھێناوە، بگرە زۆر جاریش لەسەر حسابی کورد ئەو دەسەڵاتەنەی دژی کورد بەکار ھێناوە! 

بەڵام دکتۆر شاخەوان یەکسەر پێگە و پۆستی خۆی بەکارھێنا دوای چەند کاتژمێرێکی کەم ئەو سوکایەتیەی بەکورد کرا بەیاسا و دەستور نەک بە چاوسورکردنەوە ڕەتکرایەوە، ووتی ھەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە کە ئاھەنگی نەورۆز لە کەرکوک بەئازادی بەڕێوەدەچێت. ھیچ کەسیش بۆی نیە مەرج لەسەر کورد بسەپێنێت بۆ ئاھەنگی نەورۆز. 

پێش چەند ڕۆژێک ھەولێر مووشەک باران کرا، لەو پەڕی دونیا سەرۆکەکان ھاتنە دەنگ، مووشەک بارانی ھەولێریان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد، کەچی سەرۆک کۆماری خۆمان مێش میوانی نەبوو، لە خەوێکی قوڵدابوو،  بەدەستیشی نەبوە کە ھەولێر مووشەک بارانکرا بەدڵنییایەوە بە دڵی بووە!  گەر ئەو پۆستە بەدەستی پارتی بوایە بەڵنیایەوە بێدەنگ نەدبوو نەک ھەر شەرمەزاری دەکرد بەڵکو ھەموو ھەوڵێکی دەدا کە ڕایی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە، قسەی جدی خۆی دەکرد گەرچی نەچوبوایە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە لە بەغدا دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەدەستی کورد نیە بەڵکو بەدەستی خەڵکی ترە، بەڵام ئەوەی گرنگە سەرۆک کۆمار ھەموو ھەوڵە دیبلۆماسیەکانی خۆی لە سەر ئاستی ھەرێمی و جیھانی دەخستەگەر بۆ ھەولێر و ھەرێمی کوردستان. 

پێش ساڵێک کەپاپای ڤاتیکان ھاتە عێراق، بەرھەم ساڵح کە سەرۆک کۆماری عێراق بوو، بەپاپای وت کە سوپای عێراق بوو  بەرگری لە برا مەسیحیەکان کرد و خاچیان کە پیرۆزی ئەوانە لە سەر شانیان دانابوو، بەبێ ھێنانی ناوی پێشمەرگە، کە ئەوە لە کاتێک پێشمەرگە بوو کە خاچی لەسەر شانی دانابوو، گەر سەرۆک کۆمار پارتی بوایە بە پاپای دەوت کە پێشمەرگە بوو کەبەشێکە یان سەر بەسوپای عێراقە بەرگری لە برا مەسیحی و ھەموو پێکھاتەکانی تری کرد، ئەوەی خاچیشی لە سەر شانی بوو ھەر پێشمەرگە بوو، کەبەم شێوەیە نە پێشێلی  دەستوری دەکرد کە سەرۆک کۆماری ھەموو عێراقە، نە دەستکەوتی پێشمەرگەش بۆ خەڵکی تر دەبرد.

ھەر لەبەر بەم ھۆکارانەی سەرەوە و چەندین ھۆکاری تر گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستی پارتی بێت، ھەر ھیچ نەبێت ئەو پۆستە بەدەستی شەخسێک نابێت کە دەسەڵاتەکانی دژی  گەلی کوردستان بەکاربھێنێت، بەدەست شەخسێک نابێت کە پێشنیاری دژە کوردستانیەکان بەدەسەڵاتی جێبەجێکار بدرێت، بەڵکو بەدەستی شەخسێک دەبێت کەزۆر لە دکتۆر شاخەوان زیاتر بەرگری لەمافەکانی گەلی کوردستان دەکات بە حوکمی ئەوەی دەسەڵاتەکانی زیاترە لە دکتۆر، بە دەستی شەخسێک دەبێت قەت لەسەر بچوکترین مافەکانی گەلی کوردستان  بەبێ دەستور بێ دەنگ نابێت. 

لە ھەمووی گرنگتر پارتی خاوەن بڕیار و ئەجێندای سەربەخۆیی  تایبەت بەخۆیەتی، نەک بڕیارەکانی لەملا و لەولا وەردەگرێت، لەگەڵ ھەر بەرە و لایەنێک بێت ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاوایی تەنھا بۆ بەرگریکردنە لەمافەکانی گەلەکەی، قەت ناچێتە ژێر ئەجێندای لایەک گەر بزانێت مەترسی بۆ سەر مافەکانی
گەلەکەی دەبێت، گەر ئەو لایەنە ئەمریکا یان ئێران بێت،  کە زۆرترین دەسەڵاتیان ھەیە لە عێراق، ئێستا کە بەشێکە لە ھاوپەیمانی سەدر و حەلبوسی گەر سبەیی ھەر یەک لەمانە مەترسی بن بۆ سەر مافێکی گەلەکەی بەبێ دوو دڵی ھەڵوێستی دەبێت، لەو بەرەدا نامێنێت، پارتی خۆی لەھیچ بەرەیەک دا تاپۆ ناکات بەڵکو تا ئەوکاتە لەگەڵی دەبێت کە بەرژەوندی مافەکانی گەلەکەی پارێزراوبن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه