ریفراندۆم، گەورەترین نھێنی سەدە
تەنیا کوردی
ریفراندۆم گەورەترین راچەلەکینی جەماوەری بوو کە کوردی لە گەورەترین کارەسات بەخەبەر کردەوە کە بەگوێرەی مەترسیدارترین سیناریۆ کە وڵاتانی ئیقلیمی ناوچەکە سوودیان لە سیناریۆی میلتۆن فرێدمان و دۆنالد کامیرۆن وەرگرتبوو تا تاک و کۆمەڵگەی کوردی بخەنە بەردەم دوو حاڵەت:
-یەکەمیان بەڕێگەی ھێزێکی مەشقداری ئیرھابی فکری لە زاکیرەی کۆمەڵگەی کوردی پیرۆزییەکان و تێکۆشانی رابردوو بسڕنەوە.
-دووەمیان: وابکەن بە رێگەی فەوزەویەت و نانەوەی ئاژاوەی بەردەوام کورد نەتوانێ بۆ ئێستاو داھاتوو بیر لە سەربەخۆیی بکاتەوە.
دۆنالد کامیرۆن چەند مرۆڤێکی خستە تاقیگەی فکری یادکردنەوەی رابردووی لێ سەندنەوەو وای کرد درک بە ئێستاش نەکەن، بینی کە ئەم مرۆڤانە خۆیان رادەست دەکەن...میلتۆن فرێدمان ئەنجامەکەی لە سەر کۆمەڵگە تاقی کردووە ھەمان شتی بۆ سەلمێنرا، ھەردوو سیناریۆکە ئەمەریکا لەسەر شیلی تاقیکردەوە بە ئێرھابی فکری، گرانی بازار، شەڕ، نائومێدی.. کۆمەڵگەی شیلی تووشی شۆک (سەدمە) کرد و نەیاندەتوانی نە دەست بە رابردوو بگرن نە بۆ داھاتوو بژین.. ھەمان سیناریۆ بەریتانیاو ئەمەریکا لە رۆژھەڵاتی ناوین لە سەر سووریاو عێراقیان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بیری لای داھاتوو نەبێ و ھەمیشە لە حاڵەتی شۆک دابن...
ھەمان شێواز و رێگە، وڵاتانێکی ئیقلیمی لەسەر ھەرێمی کوردستانیان تاقی کردەوە:
-قوتی خەڵک بڕدرا.
-بازنەی ئیرھابی فکری گەورە کرا.
-سوکایەتی بە دەستکەوتی رابردووی کورد کرا.
دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم لە ھەندێ ناوچە سوتێندران.
-سوکایەتی بە تێکۆشان بۆ سەربەخۆی کوردستان دەکرا، پێشمەرگەیان بە میلیشیا ناو دەبرد.
تەنیا بۆ ئاوەی کۆمەڵگەی کوردی خۆی رادەستی فکری ئەم وڵاتانە بکات، بەڵام لە کۆتایدا ریفراندۆم تاکە دەرچە بوو کە راچەلەکینێکی جەماوەری دروست کردو ئەو سیناریۆیەی بۆ خەواندنی کۆمەڵگەی کوردی دانرابوو لە گۆڕنرا و سیناریستەکان نەیانتوانی کۆمەڵگەی کوردی بخەوێنن و فکری سەربەخۆیی لە زاکیرەی تاک و کۆمەڵگەی کوردی بسڕنەوە، بەڵکوو ریفراندۆم فکری خۆرادەستکردنی کوردی بە وڵاتانی ئیقلیمی رەتکردەوە.
وەڵام بدەوه