ریفراندۆمی ساڵی 2017 هێمای خرۆشان و دەرخەری حەماسەت و زیندووێتی نەتەوەیەکی داگیرکراوی دەستی ستەمی شۆفینیزم و بە کۆیلەکردنی گەلێکی خاوەن مێژوو و رابردوو قوربانیدەرە بوو.
ڕاپرسی لە سیستەمە دیموکراسیەکاندا ئامرازی خستنەرووی ئاشتیانە و هێمنی داخوازی و داواکاری و ڕازی بوون یا نەبوونە لەسەر پرسێک، چارەنووسێک یا دۆخێکی تایبەت.
کورد لە هەرێمی کوردستاندا لە رێگەی ریفراندۆمێکی سەرتاسەری و یەکانگیر و لە میانەی کەرنەڤالێکی جەماوەری و یەکپارچەدا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا توانی بیسەلمێنێ گەلێکی ئاشتیخوازو هۆشیارو خاوەن تایبەتمەندی نەتەوەیی و نەژادی و خواستێکی بەرحەقی نیشتیمانیە.
ریفراندۆم چەقی نمایشی گەلێکی زیندووی خاوەن ئیرادە بوو.
ریفراندۆم خواست و داخوازیە نەتەوەییەکانی کوردی بۆ جیهانی دەرەوەو زلهێزو بێ هێزەکانی دونیا خستە نمایشێکی هێمن و جوانی جەماوەری و بە دەنگێکی زوڵاڵ و بەرزو لە میانەی ئامادە بوون لەسەر سندووقەکانی دەنگداندا لاپەڕەیەکی تری شکۆمەندی نەتەوەیی بۆ مێژووی پڕ لەسەروەریەکانیەوە تۆمار کرد.
هەرچەندە دەرەنجامەکانی ریفراندۆم وەک چاوەروان دەکرا بە هۆی هەوڵ و جووڵەی هەندێ هێزو بکەری بەرژەوەندچی و کاڵفامی بێ ئەزمونی سیاسیەوە لە ئاست داخوازیەکانی کوردا نەبوو، لێ خودی کردەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەنجامدانی ئەرکە نیشتیمانیەکە لە جەوهەردا بە پاکی لە یادەوەری تاکی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەرگیز لە یاد ناچێت.
وەڵام بدەوه