ڕیفراندۆمی كوردستان ڕاسترین و بوێرترین بڕیابوو لە مێژووی گەلی کوردستان دا.
بە درێژایی مێژوو ھەمیشە ھەر جارێک وڵاتێکی بێگانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی گەلی کوردستان داوە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان سنورەکانیان لەسەر خاکی کوردستانیان داناوە بەڵام لە25 ئەیلولی ساڵی 2017 بۆ یەکەم جار لەمێژوودا گەلی کوردستان بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا، کوردەکان بەھەموو جیھانی ووت چیتر نە ئەمریکا نەسایکس بیکۆ نە ھیچ وڵاتێکی ھەرێمی و جیھانی بڕیار لە جیاتی ئێمە نادات. پێیان وت ئێمە سەد ساڵە ژێر دەستین قوربانی دەدەین بۆ کوردستان نەک بۆ ھیچ وڵاتێکی تر ھێزی بەکرێگیراوی ھیچ وڵاتێک نین وەکو ھەموو نەتەوەیەکی تر مافی خۆمانە بە سەربەخۆیی بژین خاوەنی خاک و ئاڵا و زمان و کەلتوری تایبەت بەخۆمانین.
بە بڕیاردانی ڕیفراندۆم پشت کردن لە ھەموو جیھان ئیرادەیەکە کە بارزانی نەبێت ھیچ سەرکردەیەک نیە جورئەت بکات ئەو بڕیارە بۆ گەلەکەی بدات، کە ھەر وەک ئەوە وابوو لە ئاگردابی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەكە لە جیاتی ئاو بەنزین بە ئاگرەکەدا بکەی! ئەو تەحەددایەی سەرۆک بارزانی کردی ھیچ سەرکردەیەک بە درێژایی مێژوو جورئەتی نەکردوە ئەو تەحەدایە بکات، تەحەدای بارزانی تەحەدای ناوخۆی و وڵاتانی ھەرێمی و جەمسەری و جیھانی بوو. کاتێک سەربەخۆیی وڵاتێک دێتە باس وڵاتێکی نوێ لە دایک دەبێت جیھان و ژینگەی ئەو وڵاتەی لەناوچەکە لەگەڵ چوار دەوری دابەش دەبێت بۆ چەند بەرەیەك، بەرەیەک دژیەتی،بەرەیەک لەگەڵیەتی،بەرەیەکیش بێ لایەنە.
بەڵام ڕیفراندۆمی کوردستان ھەموو جیھان دژبەربوو چونکە یەکەم جار بوو بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە دەنگی شەخسێک سەروی دەنگی داڕێژەرانی نەخشەی ناوچەکە و کارەکتەرانی ئەوان بن لەناوچەکە، کە ئەو شەخسیاتە بۆ گەلی خۆی تەجاوز لە بڕیاردانی ھەزار ساڵانی ئەوان کرد، کە بەزمانی ئیسلامی کوفری کرد لێ خۆشبون بوو نیە، بە زمانی یاسایی گەورەترین تاوانی کرد ئەبەدی دەکرێت، بە زمانی زانستی بیرکاری ئەو ھاوکێشەیەی ھیچ شیکارێکی نەبوو کە زانایانی زانست بێ زانست بون لەو پرسیارەدا، بەزمانی فەلسەفی نەک ھەر گومانیان کرد بەڵکو بەتەواوی ڕەتیان کردوە کەبوونی ھەبێت. بەڵام ئیرادەی بارزانی بۆ گەلەکەی ھەموو زانست و ئایین و فەلسەفە و یاسا و ھاوکێشەیەکی تێپەڕاند و کوفری سیاسی کرد لای داگیرکارانی کوردستان، بە ناوی بارزانیزم ڕیفراندۆمی بۆ گەلی کوردستان ڕەخساند، کە گەلی کوردستان بۆ یەکەم جار بە ئازادانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا کە بە درێژایی مێژوو ئەو ئازادیە لێزەوتکرابوو کەھەر جارەو وڵات و و ئیمپراتۆریەت و شەخسێک بڕیار لەسەر مافی چارەنوسیان دەدا.
ھەروەک چۆن وڵاتانی 5+1 ھەن لە پرسی نێودەوڵەتیدا، بەوشێوەیە حەوت سەرسورھێنەرەی جیھان + یەک ئیرادەی بارزانی ھەیە. بڕیاردانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کەپشتکردن لەتەواوی جیھان بوو لەوانەیە بۆ سەر زمان ئاسان بێت، بە ئاسانی لێوی سەرەوە لە لێوی خوارەوە بدەی و بدوێی بەڵام گەر لەسەر میزانی دابنرێت لە زەوی تا ئەو پەڕی ئاسمان ھەتا تەبەقەی حەوتی ئاسمانیش گەر کۆتایی نەبێت تێدەپەڕێنێت، ھێندە قورس دەبێت کە ھیچ کیلۆیەک و شتێک نیە بتوانێت بی پێوێت کە بەزمانی ژمارە بدوێت و بنوسرێت. زۆر شت ھەن سەد ساڵ یان ھەزار ساڵ جارێک دەبێت بەڵام سەرکێشی بارزانی لە ئیرادەدا بۆ گەل و نەتەوە و نیشتیمانەکەی نەک سەد و ھەزار ساڵ بەڵکو نە لە دونیای دوێنێ و نە لە دونیای سبەینێ ھیچ جارێک ئیرادەیەکی لەو شێوەیە دروست نەبووە و نابێتەوە. یەک جار ڕویداوە نابێتە دووجار.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه