دواجار ئەوە دیپلۆماسی و دانوستانی لێبڕاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو توانی بەسەر مقۆمقۆو گریمانەو تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەنگە نەشازەکانی هەرێم و بەغدادا سەرکەوێ و کۆتایی بە گرەوی رووخانی هەرێم و گریمانەکانەوە بهێنێ.
خەمی سەرەکی و ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی هەرێم لە ماوەی چوارساڵی رابردوودا دابین کردنی موچە و ئەولەویەت دان بووە بە باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.
سەرباری بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی و خەرج نەکردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداو بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا، کەچی حکومەت توانی لانی کەمی پێداویستی و خزمەتگوزاری و موچەی هاونیشتیمانیان دابین بکات و هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی سەختی داراییەوە بۆ قۆناغێکی باشترو ئاسوودەتر بگوازێتەوەو هەرێم لە داڕمانی ئابوری و چۆک دادان بپارێزێ.
هەرێمی کوردستان کیانێکی فیدڕاڵی و دەستووری و یاساییە و هەربەم تایبەتمەندیەش دەمێنێتەوەو پارێزراوە.
وەڵام بدەوه