م.کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلیمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو داتا و زانیاریانهی لە لایهن دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەستمان کەوتووە ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان حەجی قاچاخیان ئەنجام داوە، لەو ڕێژەیەش، نزیكهی هەزار کەسیان لە هەرێمی کوردستانن، کە لە ڕێی ڤیزای گەشتیاری یاخود عەمرە چوونە سعوودیە و پاشان کارەکەی خۆیان بۆ حەج کردن جێ هێشتووە.
ئاماژهی بهوهش كردووه، پێویستە بۆ ڕێگری لەو جۆرە حەج کردنە، فەتوایەکی شەرعی دەربکرێت.
وەڵام بدەوه