Kurdistan Press - سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیانرایە نەخۆشخانە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیانرایە نەخۆشخانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیانرایە نەخۆشخانە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەستی بە سەرگێژخواردن کردووە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، نووسینگەکەی لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە جەختی کردەوە کە دۆخی تەندروستیی باشە.

ئەمڕۆ شەممە 15ـی 07ـی 2023 نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیران گەیشتە سەنتەری پزیشکی شێبا، ئێستا ڕەوشی تەندروستیی باشە و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: نەتانیاهۆ دوێنێ هەینی ماوەیەک لە گەرمای تووندی دەریاچەی تەبریا لە باکوری ئیسرائیل بەسەر بردووە، ئەمڕۆ هەستی بە کەمێک سەرگێژخواردن کرد، بە ڕێنوێنی پزیشکی تایبەتی خۆی، د. زڤی بێرکۆڤیتز، گواسترایەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی سەنتەری شێبا.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەنجامی پشکنینە سەرەتاییەکانی ناتانیاهۆ ئاسایی دەرکەوتوون، تەنیا دەرکەوتووە کە تووشی وشکبوونی جەستە بووە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها جەختی کردەوە کە ڕەوشی تەندروستی باشە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و زنجیرەیەک پشکنینی دیکە بۆ ناتانیاهۆ ئەنجام دەدرێت.

ناتانیاهۆ لە 21ـی 10ـی 1949 لە تەلئەبیب لەدایکبووە، ناوی ڕاستەقینەی بنیامین بن زیۆن ناتانیاهۆیە، ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 73 ساڵ، ماوەی 14 ساڵە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه