سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لایه‌نگری ئه‌وه‌ن كه هێڵه‌كانی نه‌وتی هەرێمی کوردستان بكرێنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 07ـی 2023 ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە لوتکەی ناتۆ ئەنجام دا، سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش قسەی کرد.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به گرفتی كڕینی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه دا کە له كێشه‌ی نێوان حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تی عێراقه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە کە "هه‌ركات کێشەکانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تی عێراق تێپه‌ڕێنرا، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه هێڵه‌كانی نه‌وت بكرێنه‌وه."
وەڵام بدەوه