فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه له سووریا كوژرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رۆژی هه‌ینی رابردوو ئوسامه موهاجیر سه‌ركرده‌ی باڵای چه‌كدارانی داعش له سووریا له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه هیچ به زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنی هێرشه‌كه و رۆڵی ئوسامه موهاجیر له‌ریزه‌كانی داعش نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌كاتی هێرشه‌كه، زیان به خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه نه‌گه‌یشتووه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاماژه به برینداربوونی كه‌سێكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی درۆنی جۆری ئێم كیو9 ئه‌نجامدراوه.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رۆژی هه‌ینی رابردوو بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی درۆنه‌وه ئه‌مه‌ریكا بۆردوومانی ناوچه‌یه‌كیان له شاری (ئه‌لباب)ـی سووریا كرد، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادایه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی له عێراق کرد.
وەڵام بدەوه