Kurdistan Press - دینار دەبێتە جێگرەوەی دۆلار دینار دەبێتە جێگرەوەی دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دینار دەبێتە جێگرەوەی دۆلار

بەپێی ئەوەی بەرپرسێكی ئێرانی ڕایگەیاندووە، حكومەتی ئێران بە بەكارهێنانی دیناری عێراقی لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، هەوڵدەدات لە هەژموونی دۆلاری ئەمریكی ڕزگاری بێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زاری یەحیا ئیسحاق، بەرپرسی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق بڵاوی كردەوە: بەكارهێنانی دینار لە جیاتی دۆلار لەكاتی بازرگانیكردن لەگەڵ عێراقدا، لە هەژموونی دۆلاری ئەمریكی ڕزگارمان دەبێت.

ئیسحاق ئاماژەی بەوەشكردووە كە  بازرگانیكردن بە دراوە نیشتمانییەكانی وڵاتانی جیاواز یەكێكە لە  ئامانجەكانی حكومەتی ئێران و زۆربەی وڵاتانی جیهانیش هەوڵدەدەن هەژموونی دۆلاری ئەمریكی لە بۆرسەكانیاندا كەم بكەنەوە.

هەروەها گوتی: ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار كاڵا و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ دەكرێن، ئەگەریش سیستەمی بازرگانی بە دراوە نیشتمانییەكانی ئەو دوو وڵاتە جێبەجێ بكرێت، دەتوانێت بەشدار بێت لە قوڵبوونەوە ئەم پەیوەندیانە و دامەزراندنی بازرگانییەكی باش.

سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق جەختی لەوەش كردەوە كە هەوڵدەدەن  زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوە نیشتمانییەكانی هەر دوو وڵات بكەن و هەژموونی دۆلار كەمبكەنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه