Kurdistan Press - ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەى لە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا گیانیان لە دەستداوە بڵاو کرایەوە ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەى لە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا گیانیان لە دەستداوە بڵاو کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەى لە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا گیانیان لە دەستداوە بڵاو کرایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی پارێزگاكانی باشووری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش‌ گیانله‌ده‌ستدان 38 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ 38 هه‌زار و 44 كه‌سه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش 108 هه‌زار و 68 كه‌سه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا 29 هه‌زار و 944 كه‌س له‌ تیمی فریاگوزاری ناوخۆیی و بیانی كاری گه‌ڕان و به‌دواداچوون له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ وێرانی كردوون كه‌ 11 هه‌زار و 488 كه‌سیان له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاتوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كۆی گشتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تا ئێستا له‌ ناوچه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ كاریان كردووه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ زیاتر له‌ 253 هه‌زار كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ 172 هه‌زار خێمه‌ بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ جێگیر بكرێن ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ ماڵ و حاڵ بوون.

رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری توركیا دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به‌ گوڕه‌كانی 7.8 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویان دا و پارێزگاكانی باكوری سووریاشی گرته‌وه‌ و‌ بووه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و خانووی هاووڵاتییان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه