Kurdistan Press - ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

‎به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا 42 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

 

‎به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان هێشتا زیاتریش بن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری ڕزگاربوون و مانه‌وه‌ به ‌زیندوویی له‌سه‌ر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌كان زۆر لاواز بوون.

 

‎به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی توركیا تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزكه‌ی ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ 36 هه‌زار و 187 كه‌س بووه‌.

 

‎له‌ سووریاش تا ئێستا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ زیاتر له‌ 6 هه‌زار كه‌س خه‌ملێنراوه‌، واته‌ ژماره‌ی قوربانییان له‌ هه‌ردوو وڵات زیاتر له‌ 42 هه‌زار كه‌سه‌.

 

‎رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له‌ ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری توركیا به‌ گوڕی 7.8 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویان دا و دواتریش چه‌ند پارێزگایه‌كی تری توركیا و باكوری سووریای گرته‌وه‌.

 

‎لای خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ دوای هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌، تا ئێستا 4 هه‌زار و 323 پاش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ توركیا ڕوویانداوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه