Kurdistan Press - ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ لەگەڵ‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كۆبووەوە ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ لەگەڵ‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ لەگەڵ‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كۆبووەوە

‎ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌وتووه‌ و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌ی لێ كردووه‌.

‎سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كه‌وت و هاوخه‌می و هاوسۆزی هه‌رێمی كوردستانی بۆ قوربانییانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆژی 6ی شوبات دووپات كردۆته‌وه‌.

‎ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشتبووه وڵاتی‌ توركیا.

‎نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو "بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆم و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی تورکیام کرد و زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌م بەسەر کردەوە".

‎ڕاشیگه‌یاند "لە چەند دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و لێقەوماوانی کارەساتەکە، سەرەخۆشیم لە گەلی تورکیا کرد و ئامادەییی ھەرێمی کوردستانم بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ قوربانییان دووپات کردەوە.

‎سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دەستخۆشیم لە دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمەکانی فریاگوزاری کرد کە ھەر لە دەستپێکی کارەساتەکەدا چوونە ناوچە وێرانبووەکان بۆ بەھاناوەچوونی قوربانییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه