ئەو ئاگرەی لە ئاكامی وەرگەڕانی ئەو كۆنتەینەرانەی دوێنێ لە پاش بوومەلەرزەكەی مەڕەش لە بەندەری ئیسكەندەرون كەوتەوە، درێژەی هەیە.
لە كاتی بوومەلەرزەكەی پارێزگای مەڕەش كە 10 پارێزگای دیكەشی گرتەوە، بە هۆكارێك كە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە ژمارەیەك كۆنتەینەر كەوتووەتەوە و بە درێژایی شەو بەردەوام بوو.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵی ئاگرەكە بە ژینگەی ناوچەكەدا، دووكەڵ لە زۆر شوێنی قەزای ئیسكەندەرون بەدی دەكرێت.
هاوكات هەوڵی تیمە پەیوەندیدارەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە درێژەی هەیە.
وەڵام بدەوه