Kurdistan Press - ھەسەد ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەڵپەسارد ھەسەد ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەڵپەسارد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەسەد ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەڵپەسارد

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ دوو هێرشی جیاوازدا، كه‌مپی هۆلیان بۆردومانكرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان له‌نێو كه‌مپی هۆل كردووه‌ته‌ئامانج، كه‌ پاسه‌وانی كه‌مپه‌كه‌ ده‌كه‌ن و کەسوکاری چەکدارانی داعشی لێ نیشته‌جێیه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ كه‌مپه‌كه‌ رایانكرووه‌.

هاوكات مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، رایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌شێك نیین له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆڵ" و ئۆپراسیۆنه‌كانیشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵپه‌سارد.

عه‌بدی داوا له‌ سوپای سووریا ده‌كات، هاوشانییان دژی توركیا بجه‌نگن. گوتیشی: "سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا لاوازه‌".

کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.

کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.

ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به‌ داعشی تێدایه‌ و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین.

هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیسقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون، دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه