ڕۆژنامەی گاردیان، دوای چوار ساڵ کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەدەست داعش، ئێستا ئەو رێکخراوە خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و گرووپی بچووکی پێکهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر خاڵەکانی پشکنینی سوپا و پۆلیس و رفاندنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا و دامەزراوە نەوتییەکان.
ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، داعش ناوچەیەکی گرنگ بەکاردەهێنێت، کە سێگۆشەیەکە لە باکووری کەرکووك دەستپێدەکات بەرەو رۆژئاوای بێجی و باشووری سامەرا، کە ناوچەیەکی پێکەوە بەستراوە و ناوچەیەکی ستراتیژیشە بۆ داعش تا خۆی تێدا رێکبخاتەوە.
وەڵام بدەوه