Kurdistan Press - چین 1300 باری بۆ ئێران نارد چین 1300 باری بۆ ئێران نارد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چین 1300 باری بۆ ئێران نارد

​ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، وەزارەتی بەرگریی ئێران نزیکەی هەزار و ٣٠٠ باری پێکهاتە و پارچەی تەکنەلۆژیی چینی پێگەیشتووە کە بەکارهێنانی دوولایەنەی مەدەنی و سەربازییان هەیە.
​ئەمڕۆ هەینی، 25ـی 9ـی 2026، ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەو بارانەی لە کۆمپانیا چینییەکانەوە بۆ تاران نێردراون، کەرەستەی هەستیاری ئەلیکترۆنی، بزوێنەر، و سیستەمی ڕێنیشاندانی زیرەکیان (ناڤیگەیشن) لەخۆگرتووە کە ڕاستەوخۆ لە پیشەسازی و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا (درۆن) بەکار دەهێنرێن.
​بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە، کۆمپانیا چینییەکان هاوکات ئەو پێداویستی و پێکهاتانەشیان بۆ تاران دابین کردووە کە لە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیدا بەکاردێن.
​وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی حوزەیران، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "ماهان ئێر"ی ئێرانی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو پارچە و کەرەستە چینییانەی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ کردووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا